کانونی دوھەم 15, 2020 23:59 Asia/Tehran
  • بەرپاکرانی پێشانگەی تایبەتی ئێران لە سلێمانی

سەرکۆنسولی ئێران رایگەیاند کە پێشانگەی تایبەت بە ئێران ئەمڕۆ لە شاری سلێمانی کراوەتەوە.

"مەهدی شوشتەری" سەرکۆنسولی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە سلێمانی بە ئاماژە بەوەی کە پێشانگەی تایبەت بە کۆماری ئیسلامیی  ئێران لە ئەمڕۆوە بۆ ماوەی چوار ڕۆژ لە شوێنی بەڕێوەچوونی پێسانگە نێودەوڵەتییەکانی سلێمانی بەڕێوە دەچێ، وتی: زیاتر لە سەد بەشگەی ئێرانی لە بواری جۆر بەجۆر لەوان فەرش و مافوڕەی دەسچن، کەرەستەی بیناسازی، پیشەسازیی خۆراک و خواردن، موبڵ و فرنیچێر، جل و بەرگ و قوماش، پێڵاو و چەرم، کەرەستەی نێوماڵ، بەرهەمی نەوتی و پترۆشیمی، پیشەسازیی کارەبا، چاپ و بەستەبەندی، پیشەسازیی پلاستیک و .. لەو پێشانگەیەدا بەشدارییان کردووە.
 

شوشتەری ئامانجی بەرپا کردنی ئەم پێشانگەیەی بە ناساندنی کەل و پەلی خاوەن کوالیتیی بانی ئێرانی بە بازرگانان و خەڵکی هەرێمی کوردستان ڕاگەیاند و هیوای خواست کە بەڕێوەچوونی ئەم ڕووداوە بازرگانییە، یارمەتیدەری پەرە سەندنی پێوەندیی ئابووری و بازرگانی نێوان کۆماری ئیسلامیی ئێران و هەرێمی کو ردستان بێ.
 

 

سەرپەیڤ

بۆچوونت