کانونی دوھەم 20, 2020 09:22 Asia/Tehran
  • دامەزرانی هێڵی گەشتی ئاسمانیی نێوان سلێمانی و دورگەی کیشی ئێران

هێڵی گەشتی ئاسمانیی دوو لایەنە نێوان سلێمانی و دورگەی کیشی باشووری ئێران دامەزرا .

بە پێی راپۆرتی ئیرنا ، یەکەم گەشتی سلێمانی - کیش رۆژی رابردوو لە لایەن کۆمپیانیای فڕوکەوانیی ماهانەوە ئەنجامدرا و لەم گەشتەدا 103 گەشتیار لە هەرێمی کورستانەوە گەیشتنە دورگەی کیشی ئێران .

 ئەم هێڵە کە بە ئامانجی هاسانکاری بۆ گەشت و گەڕان و داکۆکی لە گەشتیاریی وەڕێخراوە لە رۆژانی یەکشەممە و چوارشەممە ئەنجام ئەدرێ .

 دورگەی کیش یەکێک لە  دورگەکانی کەنداوی فارس و سەر بە پارێزگەی هۆرمزگانی ئێرانە .

 لە ساڵدا زیاتر لە یەک میلۆن و 700 هەزار گەشتیار سەردانی دورگەی کیش دەکەن .

بۆچوونت