شوبات 23, 2020 19:58 Asia/Tehran
  • سەرۆک بارزانی و پلاسخارت ڕەوتی ڕامیاری ئێراقیان تاوتوێ کرد

مەسعود بارزانی پێشوازی لە نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ئێراق کرد.

سه روکی پارتی دموکراتی کوردستانی عیراق  پێشوازی لە نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق کرد.

سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە خاتوو هنیس جنین پلاسخارت نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق و شاندێکی یاوەری کرد.

لە دیدارەکەدا بارودۆخی سیاسیی عێراق و دوایین هەنگاوەکان بۆ پێکهێنانی حکوومەتی تازەی عێراق و هەڕەشە و تەحەددیاتی بەردەم پڕۆسەی سیاسیی عێراق تاوتوێ کرا و هەردوولا نیگەرانیی خۆیان لە قووڵتربوونی قەیرانی سیاسیی عێراق ڕاگەیاند.

هەر لەو کۆبوونەوەیەدا بیروڕا لەبارەی ئەگەر و چارەسەرەکان بۆ تێپەڕاندنی قەیرانی سیاسی و ڕاستەڕێکردنی پڕۆسەی سیاسیی عێراق ئاڵوگۆڕ کرا و جەختیش لە ڕۆڵی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ یارمەتیدانی پڕۆسەی سیاسیی عێراق کرایەوە.

بۆچوونت