شوبات 26, 2020 16:23 Asia/Tehran
  • مەسروربارزانی : ڕێکخراوەکانی ڕەسمی هەرێمی کوردستان چۆنیەتی  بەشداری کردنی کوردەکان لە دەوڵەتی ئێراق دیاری دەکەن

سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستانی عێراق پیداگرت کە تەنیا ڕێکخراوەکانی ڕەسمی هەرێم ، چۆنیەتی بەشداری کردنی نوێنەرانی کورد لە دەوڵەتی فیدراڵ دیاری دەکەن .

ڕۆژی ڕابردوو شاندەی دەوڵەتی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوەیەکی بە سەرۆکایەتی مەسروربارزانی سەرۆک وەزیران وقوباد تاڵەبانی جێگری ناوبراو بەرێوە برد کە تەوەری سەرەکی ئەم کۆبوونەوەیە دامەزرانی دەوڵەتی نوێی عێراق وبەربەرەکانی  لەگەڵ ڤایرۆسی کۆرۆنا بوو. مەسرور بارزانی لەم کۆبوونەوەیەدا وتی دەبێ تەنیا ڕێکخراوەکانی ڕەسمی ویاسایی هەرێمی کوردستان لە بارەی چۆنیەتی بەشداری کردنی نوێنەرانی کورد" وەزیرانی کورد" لە دەوڵەتی فیدراڵ بڕیار بگرن وهەموو حیزبەکانی هەرێمیش لەم بارەوە ، یەکدەنگن. ناوبراو پیداگرت کە هەموو تەگبیر وکردەوەی پێویست بۆ پاڕاستنی شارومەندانی هەرێم وپێشگیری لە پەرەسەندنی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەگیردرێت. بەپێی بڕیاری شاندی دەوڵەتی هەرێ لە ئەمڕۆ چوارشەممەوە هەتا دەی مارس هەموو فیرگە وناوەندەکانی ڕاهێنانی هەرێمی کوردستان بە مەبەستی پیشگیری لە پەرە سەندنی ڤایرۆسی کۆرۆنا دادەخرێت وئەم داخرانە بۆ زانکۆکان وناوەندەکانی ڕاهێنانی بالا لە شەممەوە دەسپێدەکرێت وبە سەرنجدان بە دەسپێکرانی پشودانی بەهارە لە یازدەی مارسەوە ، ڕۆژی ٢٤ی مارس چالاکیەکانی ڕاهێنان لە هەرێم دەس پێدەکرێتەوە.

بۆچوونت