ئه‌یلوول 25, 2020 12:45 Asia/Tehran
  • ئەمریکا بارەبووی کریستیانە ئاوارەکانی ھەرێمی کوردستان دەکات

بە مەبەستی هاوکاری کردنی ئەو کریستیانانەی لە ناوچەکانی عێراقەوە ئاوارەی هەرێمی کوردستان بوونە ھەروەھا ئەوانەش کە لە هەرێمی کوردستان دەژین، ئەمریکا یارمەتیی دارایی رێکخراوێکی مرۆڤدۆستانەی هەولێر دەکات.

ڕۆژی پێنجشەممە لە رێوڕەسمێکدا لە کەنیسەی «مار یووسف» لە شارۆچکەی عەینکاوە، هاوکارییەکانی ئەمریکا ڕادەستی رێکخراوی مرۆڤیی عەینکاوە کران، بە مەبەستی هاوکاری کردنی کریستیانە ئاوارەکانی عێراق چ ئەوانەی کە ئاوارەی هەرێمی کوردستان بوونەو چ ئەوانەش کە ھەرلە هەرێمی کوردستان دەژین.

رێوڕەسمەکە بە ئامادەبوونی «رۆب ڤۆۆڵەر»، کۆنسوڵی گشتیی ئەمریکا لە هەرێمی کوردستان و «بەشار وەردی»، مەترانی کەنیسەی «ماریووسف» و ژمارەیێک لە بەرپرسانی ئیداری پارێزگای هەولێر بەڕێوەچوو.

هاوکارییە داراییەکەی ئەمریکا کە بڕەکەی دوو ملیۆن و ٥٠٠هەزار دۆلارە پێشکەش بە رێکخراوی مرۆڤیی عەینکاوە کراوە کە ماوەیەکی کەمە لەلایەن مەتران «بەشار وەردی»، مەترانی کەنیسەی «ماریووسف» دامەزراوە.

پێش شەڕی داعش نزیکەی ٥٠٠ هەزار کریستیان لە سەرتاسەری عێراق هەبوون، نزیکەی ٢٠٠ هەزاریان چوونەتە دەرەوەی عێراق و ئێستا زیاتر لە سەداشەستی ئەو کریستیانانە لە هەرێمی کوردستان نیشتەجێن.

سەرپەیڤ

بۆچوونت