ئه‌یلوول 29, 2020 13:26 Asia/Tehran
  • حکومەتێک نەتوانێ موچە دابین بکات ، چاکسازیشی پێ ناکرێت

سە‌رۆکی ئە‌نجومە‌نی سەرکردایەتی یە‌کگرتوی ئیسلامی کوردستان رایگه‌یاندووە: بەرپرسانی ھەرێمی کوردستان کە بەبێ حکومەتی ناوەند موچەیەکیان پێ نادرێت ، چۆن چاکسازییان پێ دەکرێت.

بەپێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئاسمانیی سەحەر بە گێڕانەوە لە ماڵپەڕی شارپرێس، «هادی عەلی» سە‌رۆکی ئە‌نجومە‌نی سەرکردایەتی یە‌کگرتوی ئیسلامی کوردستان له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی نووسیویەتی:‏ حکومەتی ھەرێم کە لە ئێستادا لەمەڕ دابین کردنی موچەی خەڵکەکەی دۆش داماوە ک چلۆن بانگەشەی ئەنجام دانی چاکسازی دەکات؟

سە‌رۆکی ئە‌نجومە‌نی سەرکردایەتی یە‌کگرتوی ئیسلامی جەختی لەوەش کردووەتەوە کە، حکومەتێک کە نەتوانێت بەبێ حکومەتی بەغدا تەنانەت موچەی یەک مانگیش بدات، چۆن چاوەرێی ئەنجامدانی چاکسازی ریشەیی یان داھاتوویەکی گەشی لێدەکرێت؟!.

ئه‌و وتانه‌ی هادی عەلی له‌کاتێکدایه‌ که‌ تا ئێستا حکومه‌تی هه‌رێم موچه‌ی مانگی نیسانی ئه‌مساڵی فه‌رمانبه‌رانی دابه‌ش نه‌کردووه‌و چاوه‌ڕوانی گه‌یشتنی ٣٢٠ ملیار دیناری حکومه‌تی عێراقه‌، دوو مانگی رابردووش به‌ لێبڕی لەسەدا٢١موچه‌ی دابه‌ش کردووه‌.

سەرپەیڤ

بۆچوونت