بەرپرسی مێدیایی هەسەدە :تورکیا بۆ لەناو بردنی کوردەکان لە باکووری سووریا بڕیاری داوە
بەرپرسی مێدیایی هێزەکانی سووریای دیموکراتیک وتی : تورکیا بۆ لەناو بردنی کوردەکان لە باکووری سووریا بڕیاری داوە .
بە گوێرەی ڕاپۆڕتی کورد پرێس ، مستەفا بالی ، بەرپرسی مێدیایی هەسەدە وێڕای ئاماژە بە کردەوەکانی ئەم دواییەی تورکیا لە ڕۆژهەڵاتی فورات وتی : تورکیا لە باکووری سووریا بۆ لەناو بردنی کوردەکان بڕیاری داوە . هەموومان دەبێ ئەمە بە باشی بزانین . تورکیا دوای ئەوەی کە عەفرینی داگیر کردووە لە هەر دەرفەتێک بۆ بە دەستەوە گرتنی بەڕێوە بەرایەتی و کونتڕۆڵی باکووری سووریا هەوڵی داوە . ناوبراو وتی تورکیا لە عەفرین تا کۆبانی لە هەموو ناوچە کوردنشینەکانی سووریا بوونی کوردەکان قەبووڵ ناکات . بوردمانی ئەم دواییەی کوبانی لە لایەن تۆپخانەی ئەرتەشی تورکیاش سەرچاوە گرتوو لە و پرسەیە . وتەبێژی هەسەدە وێڕای ئاماژە بە ڕەفتاری ئەمریکا لە هەمبەر جم و جوڵەکانی تورکیا لە سووریاش وتی : ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی تەنیا لە پێناو بەرژەوەندیەکانی خۆیان لە سووریا کار دەکەن .