کانونی یه‌که‌م 05, 2019 08:20 Asia/Tehran
  • گەڕانەوەی٨٨٨ئاوارەی سوری بۆ وڵاتەکەیان

ناوەندی ئاشتیی ڕووسیا لە سوریا ڕایگەیاند، ٨٨٨ ئاوارەی سوری کە پەنایان بردبۆ وڵاتانی دراوسێ گەڕاونەتەوە زێدو نیشتمانیان.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی ئیرنا، ناوەندی ئاشتیی ڕووسیا لە سوریا دوێشەو(چوارشەممە) ڕایگەیاند، لەماوەی بیست و چوار کاژێری رابردوو ٢٥٤ ئاوارەی سوری لە لوبنان و ٦٣٤ ئاوارەش لە ئۆردۆنەوە گەڕاونەتەوە سوریا.

هاوکات لەگەڵ سەرکەوتنی سوپای سوریا لە شەڕی دژ بەداعش و جێگیرکرانی ئاسایشی ڕێژەیی لەو وڵاتە، ئاوارە سوریەکان لەهەوڵی گەڕانەوە بۆ سەر ماڵ و حاڵی خۆیانن.

قەیران لە سوریا لە ساڵی٢٠١١وە بەهێرشی بەرفراوانی گرووپە ترۆریستییەکانی جێی داکۆکیی عەرەبستان، ئەمریکاو هاوپەیمانانیان بۆ گۆڕینی هاوکێشە ناوچەییەکان بەقازانجی رژیمی زایۆنی دەس پێ بوو.

سوپای سوریا بەیارمەتی ڕاوێژکاریی کۆماری ئیسلامیی ئێران و داکۆکیی ڕووسیا توانی دۆسییەی گرووپی ترۆریستیی داعش لەو وڵاتە ببەستێ و کۆتایی پێ بێنێ.

گرووپە ڕەشەکوژەکانی دیکەش ڕوو لە شکست هێنانن.