سوپای سووریا زاڵ بووە بە سەر ناوچەگەلێک لە باشووری ڕۆژاوای حەلەب
بە پێی هەواڵدەریی ڕادیۆ و تەلەڤزیۆنی سوپای سووریا دەستی گرتووە بە سەر ضاحیه الاسد و مجتمع الصحفیین (ڕۆژنامەوانان) لە باشووری ڕۆژاوای پارێزگای حەلەب.
بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵنێری رادیۆ و تەلەڤزیۆنی ئێران لە حەلەبەوە؛ لە کاژێر یەکی سەر لە بەیانی بە کاتی سووریا هێرشی کەم وێنەی هێزەکانی خۆڕاگری بۆ سەر بنکە و مەتەرێزەکانی هێزە تەکفیرییەکان لە ڕێفی ڕۆژاوا و باشووری حەڵەبی سووریا دەست پێ بووە و درێژەی هەیە. بەرەی خۆڕاگری لە کاردانەوە بە پەلامارە بە گولەهاوەنەکانی تیرۆریستان بۆ سەر چەن ناوچەیەکی شاری حەڵەب ، دەستیان کردە کوتانی بنکە و مەتەرێزەکانی تەکفیرییەکان لە دەیان ناوچەدا. شوێنی سەرەکیی بنکە و مەتەرێزەکانی تیرۆریستان لە ناوچەکانی حمرة، المنصورة، الراشدین، البحوث، خان العسل، خان طومان، تل عیس و دەڤەری کفرناها خاپوور کران.
هەروەها هەندێ لە هەواڵدەرییەکان باسی پێشڕەوی هێزەکانی خۆڕاگری بەرەو ناوچەی راشدین دەکەن. ڕاشدین یەکێک لە گرینگترینی ئەو شوێنانەیە کە تیرۆریستان بنکە و هێزەکانیان لەوێدا سەقاگیر کردووە. ڕاشدین کەمترین مەودای لە گەڵ شاری حەلەب لە ناوچەکانی "جمعیت الزهرا" و "حلب جدید" هەیە.