تیمی ئەستێرەناسی و ئەستێرەفیزیای ئێران پلەی یەکەمی جیهانی بەدەستهێنا
تشرینی یهکهم 04, 2026 18:29 Asia/Tehran
تیمەکەی ئێران بۆ سێهەمین ساڵی لەسەریەک لە نۆزدەهەمین ئۆڵۆمپیادی جیهانی ئەستێرەناسی و ئەستێرەفیزیا لە شاری هانۆی پێتەختی ڤێتنام پلەی یەکەمی جیهانی بەدەستهێنا.
لەم خولەی پێشبڕکێیەدا ٣٢٠ خوێندکار لە ٦٦ وڵاتەوە بەشداریان کردبوو کە تیمی ئێران ٥ میدالیای زێڕی بەدەست هێنا. سارینا عەلەمپوور، محەممەد حسێن حسێنی، هیربۆد فۆدازی، حسێن مەعسومی، و ئارشیا میرشەمسی کاخەکی، ئەندامانی تیمی بەڕێکراوی ئێران بۆ ئەم پێشبڕکێیە بوون.