شوبات 14, 2020 08:38 Asia/Tehran
  • سوپای سووریا دەستی گرت بە سەر دوو شارۆچکەی دیکەی حەڵەب

سوپای سووریا لە درێژەی پێشڕەوییەکانیدا لە نزیکی جادەی نێودەوڵەتیی "حەڵەب _ دیمەشق" توانی دوو شارۆچکەی "کەفەر حووم" و "ڕیف ئەلموهەندسین" لە ژێر دەستی تیرۆریستان ڕزگار بکات.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ئەلعالەم؛ سوپای سووریا بە ڕزگار کردنی ئەو دوو شارۆچکەیە لە حەوت کیلۆمەتریی حەڵەب نزیک بوویەوە تا پاش ئەوە بتوانێ کۆنترۆڵی تۆکمە و تەواوی جادەی نێودەوڵەتیی "حەڵەب _دیمەشق" بگرێتە دەست کە سنوورەکانی سووریا گرێ دەدات بە تورکیا و ئەردەنەوە.

پارێزگای ئیدلیب دوایین بنکەی تیرۆریستان لە سووریایە کە بە ڕزگار کرانی ئەم پارێزگایە وچەن ناوچەیەکی ڕۆژاوای حەڵەب و ڕۆژهەڵاتی لازقیە، تیرۆریزم بە تەواوەتی لەم وڵاتە بنەبڕ دەکرێ.

سوپای سووریا ڕۆژی چوارشەممەیش چەن ناوچەیەکی دەڤەری ڕۆژاوای حەڵەبی لە ژێر چنگی تیرۆریستان دەرهێنابوو.

هێزەکانی سوپای سووریا گوندەکانی "شێخ عەلی"، "عەرادە" و "ئەرناز" هەڵکەوتوو لە دەڤەری ڕۆژاوای حەڵەبیان خستبوویە بن کۆنترۆڵی خۆیانەوە.

ئەو سێ گوندە لە ئاراستەی شاڕێی نێودەوڵەتیی "حەڵەب" بەرەو "دیمەشق" هەڵکەوتوون.