نیسان 04, 2020 16:50 Asia/Tehran
  • جێگیرکرانی چەکەمەنیی بەرفراوانی تورکیا و سووریا لەباشووری ئیدلەب

روانگەی سوری بۆ مافی مرۆڤ(سەربە بەرهەڵستکاران) ڕایگەیاند کە هێزەکانی سوریا و تورکیا چەکەمەنیی نوێیان هێناوەتە نێو پارێزگای ئیدلەب.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی شین هۆوا؛ ڕوانگەی سوری بۆ مافی مرۆڤ(سەر بە بەرهەڵستکاران) دوێنێ هەینی ڕایگەیاند کە هێزەکانی سوریاو تورکیا کەرەستەی سەربازیی نوێیان هێناوەتە ئیدلەب.

لەو ڕاپۆرەدا هاتووە، تورکیا سی و پێنج ئۆتۆمبیلی سەربازی ڕەوانەی شوێنەکانی ژێرچاودێریی خۆی کردووە لە ئیدلەب و بەم چەشنە، ژماری گشتیی ئەو ئۆتۆمبیلە سەربازیانەی لە پێنجی مارسەوە هاتوونەتە ئەو ناوچەیە، دەگاتە زیاتر لە دوو هەزار ئۆتۆمبیل و بەهەزاران سەرباز.

لەو ڕاپۆرەدا هەروەها جەخت کراوە، هێزەکانی سوریا چەکئامێری زۆریان هێناوەتە شوێنەکانی شەڕتێدا لە ئیدلەب.

ڕوانگەی سوری بۆ مافی مرۆڤ ڕاپۆری داوە کە ئەو چەکئامێرانە لە چەند میحوەرەوە بۆ وێنە، "کفر نبل" ، "حزارین" ، " الفطیرە" و چەندین میحوەری دیکە لە جەبەل زاویە لەباشوری ئیدلەب جێگیر کراون.

بۆچوونت