تشرینی یه‌که‌م 20, 2020 09:26 Asia/Tehran
  • بە تاڵان برانی ماڵ و سامانی خەڵکی گوندەکانی باکووری «حەڵەب»ی سووریا لە لایەن تیرۆریستانی ژێر فەرمانی تورکیا

ڕێکخراوەی مافی مرۆڤ لە شاری «عەفرین»ی سەر بە پارێزگای «حەڵەب»ی باکووری سووریا لە بەیاننامەیەک دا پەردەی لە سەر تاوانکارییە تازەکانی تاقمە تیرۆریستەکانی سەربە تورکیا لە باکووری ئەم پارێزگایە ھەڵماڵیوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فارس، ڕێکخراوەی مافی مرۆڤ لە شاری «عەفرین» ڕۆژی دووشەممە لە بەیاننامەیەک دا ڕایگەیاند: تیرۆریستانی ژێر فەرمانی لەشکریانی تورکیا وێڕای ھەڵکوتانەسەر ماڵەکانی خەڵک لە گوندەکانی باکووری پارێزگای حەڵەب ، ماڵ و سامانی خەڵک تاڵان دەکەن.

بە پێی ڕاگەیاندنی ئەم ڕێکخراوەیە، تیرۆریستانی ژێر فەرمانی تورکیا چەندین ماڵیشیان لە گوندی « عەمر ئوشاغی» لە باکوورڕی پارێزگای حەڵەب داگیرکردووەو وەک مۆڵگە بەکاری دێنن.

لە ئێستادا ھێندێک لە ناوچەکانی باکووری سووریا لە لایەن سوپای تورکیاو تیرۆریستانی ھاوپەیمانیەوە داگیرکراوە. تورکیا لەو داکۆکیکارە سەرەکیانەی تاقمە تیرۆریستەکان لە سووریا دێتە ئەژمار.

سەرپەیڤ