جوانیی ئەسپی ڕەسەن لە کرماشان پیشان دەدرێت
سەرۆکی لیژنەی ئەسپ سواریی پارێزگەی کرماشان باسی بەڕێوە چوونی کۆڕەجێژنی نێونەتەوەیی "ئیکاهۆ" جوانیی ئەسپی ڕەسن لە کرماشانی کرد .
سەتار ئەلماسی لە وتووێژ لەگەڵ پەیامنێری کوردپرێس باسی بەڕێوە چوونی کوڕە نێودەوڵەتی ئیکاهۆ جوانیی ئەسپی ڕەسەن لە کرماشان کرد و وتی : ئەم کۆڕەجێژنە لە دوو بەشی ئەسپی ڕەسەن و ئەسپی کورد لە بەرواری حەوت تا یازدەی پووشپەڕی ئەمساڵ بەڕێوە دەچێ.
ناوبراو وتیشی : لە بەرواری بیست و هەشتەمی ژووئەن هەتا سییەمی ژووئەن هەڵبژاردنی ئەسپی جوان و ڕەسەنی عەرەب و لە بەرواری یەکەم هەتا دووی جولای هەڵبژێردرانی جوانی ی ئەسپی ڕەسەنی کورد بەڕێوە دەچێ.
سەرۆکی شاندی ئەسپ سواریی پارێزگەی کرماشان مەرجی هەڵبژاردنی جوانترین ئەسپی ڕەسەن لەم کۆڕەجێژنە، ڕەسەنایەتی، فۆنۆتیپی ، ئەخلاق، فەرمانبەری و تەربیەتی ئەسپ ڕاگەیاند و وتیشی : ساڵی ڕابردوو 270 ئەسپ لەم کۆڕەجێژنە بەشدارییان کرد و ئەمساڵ بەسەرنجدان بە پەرەسەندنی تواناییەکان بۆ ناونووسین، 150 ئەسپ لەبەشی ئەسپی کوردی و دووسەد ئەسپ لە بەشی ئەسپی عەرەبی بەشدار دەبن.
ناوبراو لە کۆتایی دا بە ڕاگەیاندنی ئەمەی دادوەرانی ئەم کۆڕەجێژنانە سەر بە وڵاتانی ئەورووپی دەبن، وتیشی : شوێنی بەڕێوەچوونی ئەم کۆڕەجێژنە لە یاریگەی پازدەی خوردادی شاری کرماشان دەبێت .