دیداری سەرۆکانی پەرلەمانی تورکیا و ئێران لە باکۆ
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i445024-دیداری_سەرۆکانی_پەرلەمانی_تورکیا_و_ئێران_لە_باکۆ
سەرۆکانی پەرلەمانی ئێران و تورکیا لە پەراوێزی بیستەمین کونفڕانسی یەکێتی پارلەمانەکانی وڵاتانی ئەندامی ڕێکخراوی هاوکاری ئیسلامی لە باکو دیداریان کرد
(last modified 2026-06-24T14:10:20+00:00 )
حوزه‌یران 24, 2026 17:41 Asia/Tehran
  • دیداری سەرۆکانی پەرلەمانی تورکیا و ئێران لە باکۆ

سەرۆکانی پەرلەمانی ئێران و تورکیا لە پەراوێزی بیستەمین کونفڕانسی یەکێتی پارلەمانەکانی وڵاتانی ئەندامی ڕێکخراوی هاوکاری ئیسلامی لە باکو دیداریان کرد

 لەم دیدارەدا، نوعمان کورتولموش خۆشحاڵی خۆی  دەربڕی بە بۆنەی  پێشکەوتنی ئەرێنی وتووێژەکانی ئێران و ئەمریکا لە سویسرا  و وتی: تورکیا دەیەوێت ئەو شەڕەی کە ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنی لە دژی ئێران دەستیان پێکردووە بە ڕێککەوتنێکی ئاشتیی هەمیشەیی لە چوارچێوەی یاسا نێودەوڵەتییەکان کۆتایی پێبێت. سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا هەروەها هاوخەمی خۆی بۆ شەهیدبوونی ژمارەیەک هاووڵاتیی سڤیلی ئێرانی لە کاتی جەنگدا، بەتایبەت شەهید بوونی  سەت و شەست و هەشت قۆتابیی لە هێرش بۆ سەر قوتابخانەیەکی سەرەتایی لە شاری میناب، دەربڕی و داوای لێخۆشبوونی ئیلاهی بۆ گیانلەدەسداوان کرد. هەروەها جەختی لەوە کردەوە کە حکوومەت و نەتەوەی تورکیا لەم شەڕە "نادادگەرانە"دا لە تەنیشت گەلی ئێران وەستاون.