تیمی ئێران بوو بە پاڵەوانی قۆناغی سێهەمی پێشبڕکێیەکانی زۆرانی کەنارئاوی جیهانی
حوزهیران 22, 2026 18:01 Asia/Tehran
تیمی نیشتمانی زۆرانبازی کەنارئاوی ئێران بە بردنەوەی ٢ میدالیای زێڕ و ٢ میدالیای زیو لە قۆناغی سێیەمی پێشبڕکێ جیهانی لە گورجستان سەرکەوتنی بەدەستهێنا.
قۆناغی سێیەمی پێشبڕکێی زۆرانبازی کەنارئاوی جیهانی لە ڕۆژانی سی و سی و یەکی خەرمانان لە شاری باتومی پایتەختی گورجستان بەڕێوەچوو و لە کۆتایی پێشبڕکێیەکەدا تیمی ئێرانی بوو بە پاڵەوان . تیمی زۆرانبازی ئێران توانی ٢ میدالیای زێڕ و ٢ میدالیای زیو لەم پێشبڕکێیەدا بەدەست بهێنێت. ڕیزبەندی تیپەکان بەم جۆرەیە :
1- ئێران 90 خاڵ
2- گورجستان 70 خاڵ
3- ئازەربایجان 55 خاڵ
4- ئۆکرانیا 49 خاڵ
5- فەرەنسا 23 خاڵ
سەرپەیڤ