-
پێداگریی ئێران لە سەر پێویستیی کۆتایی هاتنی پاڵپشتییەکانی ئەمریکا و ئەورووپا لە ڕژێمی زایۆنی
حوزهیران 08, 2024 07:00وتەبێژی وەزارەتی درەوەی ئێران وتی: راگیردرانی تۆکمە و بە کردەوەی پشتیوانیی ئەمریکا و ئەورووپا لە ڕژێمی نژادپەرستی زایۆنی لە پەلاماردانی غەززەدا، دەتوانێ کۆتایی بێنی بە تراژیدیای دڵتەزێن و تووند و تیژیی بێباکانە و دڕندانەی دژ بە مرۆڤی بێ تاوان لە فەلەستیندا.
-
کاردانەوەی ئێران بە نامەکەی سەرانی وڵاتانی ئەورووپایی لەبارەی مەسەلەی ئەتۆمی
حوزهیران 08, 2024 09:40نوێنەری هەمیشەیی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە نەتوە یەکگرتووەکان لە نامەیەک ڕوو لە سکرتێری گشتی و سەرۆکی ئەنجومەنی ئاسایش، بانگەشەگەلی نێو نامەکەی نوێنەرانی هەمیشەیی فەرەنسا، ئەڵمان و بەریتانیا بۆ نەتەوە یەکگرتووەکانی ڕەت کردەوە و پێداگرت لەسەر هەڵوێستەکانی ئێران سەبارەت بە بەرنامەی ئاشتیانەی ئەتۆمیی خۆی و ڕێککەوتنە ئەتۆمییەکەی.
-
پارێزگای کوردستان: پوتانسییەلێکی بەربڵاومان هەیە بۆ پەرەپێدانی هاوکاریی ئابووری و بازرگانی لەگەڵ هەرێمی کوردستان
حوزهیران 06, 2024 11:00پارێزگاری کوردستان پاش گەیشتنە هەرێمی کوردستانی عێراق پێیداگرت لەسەر ویست و ورەی بەرزی دوولایەن بۆ پەرەپیدانی هاوکاریی هەمەلایەنە و وتی: پوتانسییەلێکی بەرفراوان لە ئارادایە بۆ هاوکاریی فەرهەنگی، ئابووری و بازرگانی لە نێوان پارێزگای کوردستانی ئێران و ناوچەی هەرێمی کوردستانی عێراق.
-
دەرکرانی بڕیارنامە هیچ کاریگەرییەک دانانێتە سەر ویست و ورەی ئێران سەبارەت بە کەڵکوەرگرتنی ئاشتیانە لە وزەی ئەتۆمی
حوزهیران 06, 2024 09:35وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە کاردانەوە بە بڕیارنامەی پەسەنکراوی ئەنجومەنی بڕیاردەرانی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی، بەیاننامەیەکی دەرکرد.
-
کاردانەوەی ئێران بەرامبەر کارشکێنیی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ناڤۆکی
حوزهیران 06, 2024 09:26سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ناڤۆکیی ئێران بەڕاگەیاندنی ئەوەی که بنەمای تاران سەبارەت بە چالاکییەکانی ناڤۆکی و بەرجام، یاسای هەوڵی ستراتژیکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامییە وتی : بەسەرنجدان بە کارشکێنیەکانی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ناڤۆکی ، تارانیش لە جێبەجێ کردنی بەڵێنە بەرجامییەکانی کەمتەرخەم دەبێت .
-
کەنعانی: پەڵەی شەرمەزاری بە نێوچاوانی لایەنگرانی ئیسراییلەوە بۆ تاهەتایە لە مێژوودا دەمێنێتەوە
حوزهیران 05, 2024 09:15وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە ئاماژە بەوەی کە بێ ئاویش زێدە بووە بە کێشەی قات و قڕی لە غەززە، وتی؛ پەڵەی شەرمەزاری و شوورەیی بە نێوچاوانی لایەنگرانی ڕژێمی زایۆنی و بێدەنگەکەرانی بەرامبەر بە جەنایەتەکانی ئەم رژێمە بۆ تاهەتایە لە مێژوودا دەمێنێتەوە.
-
بەیاننامەی هاوبەشی ئێران، ڕووسیا و چین: ڕۆژاوا بە ویستێکی سیاسییەوە بێتە پێشەوە بەرەو بووژاندنەوەی ڕێککەوتنی ئەتۆمیی ئێران
حوزهیران 05, 2024 08:15ئێران، ڕووسیا و چین لە بەیاننامەی هاوبەشدا رایانگەیاند؛ کاتی ئەوە گەیشتووە وڵاتانی ڕۆژاوایی ویست و ورەیەکی سیاسیی لە خۆیان نیشان بدەن و هەنگاوی پێویست بۆ بووژاندنەوەی ڕێککەوتنی ئەتۆمیی ئێران هەڵگرن.
-
سەفەری عەلی باقری بۆ دیمەشق و دیداری لەگەڵ کاربەدەستانی سوریا
حوزهیران 04, 2024 17:22بەرپرسی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە یەکەم سەفەری ناوچەیی خۆیدا، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ گەیشتە دیمەشقی پێتەختی سوریا.
-
ئامادەبوونی بەشکۆی خەڵکی ئێران لە ڕێ و ڕەسمی سی و پێنجەمین ساڵوەگەری کۆچی دوایی ئیمام خومەینی ( ره)
حوزهیران 04, 2024 06:30هەواڵنێر: نەسرین حاتەمی
-
بەڕێوەبەری گشتی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ناڤۆکی : وتووێژێکی کاریگەرمان لەگەڵ باقری هەبوو
حوزهیران 04, 2024 06:00بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ناڤۆکی باسی وتووێژی ئەرێنی و کاریگەری خۆی کرد لەگەڵ سەرپەرەشتی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لەبارەی هاوکارییەکانی تاران و ئەم دامەزراوەیە.