-
ئاگرکەوتنەوە لە نەخۆشخانەی گاندی لە تاران
کانونی دوھەم 26, 2024 00:00ئاگرەکە لە هەموو نهۆمەکانی بیناکە کۆنتڕۆڵ کراوە.
-
ڕەیسی: جیا لە پێوەندیی ئابووری، پەرەپێدانی پێوەندیی کلتووریی نێوان ئێران و تورکیایش گەلێک گرینگە
کانونی دوھەم 25, 2024 11:00سەرۆک کۆماری ئێران بە ئاماژە بە ویست و خواستی هەردوو وڵاتی ئێران و تورکیا لەسەر بەرزکردنەوەی ئاستی پێوەندییەکان، ڕۆڵی ئێرانییەکانی دانیشتووی تورکیای بە گرنگ نرخاند لە بەکردەوە جێبەجێکرانی ئەو بڕیارانەی لە پێناو پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی دوو وڵات دراون.
-
هەناردەی زیاتر لە١٠٠ملوێن تۆن کاڵای نانەوتیی ئێران لەماوەی٩مانگدا
کانونی دوھەم 25, 2024 10:00بەڕێوەبەری گشتیی نووسینگەی هەناردەی گومرکی کۆماری ئیسلامیی ئێران رایگەیاند، بڕی١٠١ملوێن تۆن کاڵای نانەوتی لە٢١ی مارسەوە هەتا٢١ی دیسەمبەری٢٠٢٣ بەبەهای٣٦ملیارد دۆلار لەگومرکەکانی پارێزگا جیاجیاکانی ئێرانەوە هەناردەی دەرەوەی وڵات کراوە.
-
بەردەوامی ڕاوێژی دیپلۆماتیکی ئەمیرعەبدوڵڵاهیان لە پەراوێزی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی ئاسایش
کانونی دوھەم 25, 2024 06:00حسین ئەمیر عەبدوڵڵاهیان"ی وەزیری دەرەوەی ئێران کە بەئامانجی بەشداری لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی ئاسایش سەبارەت بە دۆخی ڕۆژئاوای ئاسیا سەردانی نیۆیۆرکی کردوە دوێنی سێ شەم لە درێژەی ڕاوێژە دیپلۆماتیکەکانی لەگەڵ وەزیرانی دەرەوەی ئەلجەزایرو مالیزیاو فەڕانساو سکرتێری گشتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان چاوپێکەوتن و وتووێژی کرد.
-
وەزیری بەرەڤانیی ئێران: هەموو ڕووداوەکانی ناوچە و جیهانمان لە ژێر چاودێریدایە
کانونی دوھەم 24, 2024 10:00وەزیری بەرەڤانیی ئێران لە ڕێ و ڕەسمی تەیار کرانی ئەرتەش بە درۆنی جەنگی وتی: بەردەوام هەموو ڕووداو و گۆڕانکارییەکانی ناوچە و جیهان لە ژێر چاودێریماندان.
-
ئەمیرعەبدوڵاهیان: ئێران پەیام و وشداری جددی داوە بە ئەمریکاییەکان
کانونی دوھەم 24, 2024 09:30وەزیری دەرەوەی ئێران وتی: کۆماری ئیسلامیی ئێران پەیام و وشداری لێبڕشتانەی داوە بە ئەمریکاییەکان کە هەڵمەتی هاوبەشیان لەگەڵ بەریتانییەکان لە دەریای سوور دژ بە یەمەن، هەڵەیەکی ستراتژیکە.
-
کۆبوونەوەی ڕۆژنامەوانیی پەردەلادان لەسەر پۆستێری دووەم فستیڤاڵی "سوبح"
کانونی دوھەم 24, 2024 07:00هەواڵنێر : نەسرین حاتەمی
-
جێبەجێکرانی بڕیاری قیساسی بکوژەکەی پۆلیسێکی ئێران
کانونی دوھەم 24, 2024 06:00بڕیاری قساسی بکوژەکەی پۆلیسێکی هێزی ئیتیزامیی ئێران و بریندارکەری پێنج پۆلیسی دیکە لە ئاژاوەگێڕییەکانی ساڵی ڕابردوودا، پاش چوارسەد و هەشتا و حەوت ڕۆژ لێکدرانەوەی دادەوانیی ئەم دۆسییەیە، لە لایەن دیوانی باڵای ئێرانەوە پشتڕاست کرایەوە و جێبەجێ کرا.
-
پێداگریی ڕێبەری مەزنی ئێران لە سەر بڕدرانی ڕێگاکانی دابینکەری پێداویستیی ڕژێمی زایۆنی
کانونی دوھەم 24, 2024 06:00ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران پێیداگرت لە سەر ئەوەی کە وڵاتانی ئیسلامی بە بڕینی ڕێگاکانی دابینکەری پێداویستی بۆ ڕژێمی زایۆنی، پێوەندیی سیاسی و ئابووریی خۆیان لەگەڵ ئەم ڕژێمە بپچڕن.
-
ئەمیرعەبدوڵاهیان: شوناسی تیرۆریستیی ئیسراییل لە پەلاماردانی ڕاوێژکارانی سەربازیی ئێراندا دەرکەوت
کانونی دوھەم 24, 2024 04:30وەزیری دەرەوەی ئێران دوابەدوای تیرۆری پێنج راوێژکاری سەربازیی ئێران لە سوریا، لە نامەیەکدا بۆ سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەگان نووسی: پەلاماری تیرۆریستیی ئیسراییل دژ بە راوێژکارانی سەربازیی ئێران شوناسی تیرۆریستیی ئەم ڕژێمەی دەرخست.