وردەکاری بەرەنگار بوونەوەی بەرگری ئاسمانی ئەرتەش لەگەڵ کەرەستەی گومانلێکراو لە ئاسمانی ئیسفەهان
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i426660-وردەکاری_بەرەنگار_بوونەوەی_بەرگری_ئاسمانی_ئەرتەش_لەگەڵ_کەرەستەی_گومانلێکراو_لە_ئاسمانی_ئیسفەهان
دەنگی بیستراو لە ڕۆژهەڵاتی ئیسفەهان لەبەر تەقەی سیستمی بەرگری ئاسمانی بووە .
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
نیسان 19, 2024 13:09 Asia/Tehran

دەنگی بیستراو لە ڕۆژهەڵاتی ئیسفەهان لەبەر تەقەی سیستمی بەرگری ئاسمانی بووە .

کاتژمێر سێ و پەنجا دەققەی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دەنگی تەقینەوەیەکی قورس لە ئاسمانی شاری ئیسفەهان لە ناوەڕاستی ئێران بیسترا و دوای ئەوە میدیاکان سەبارەت بەو دەنگە توندە 

هەندێ شک و گومانی خۆیان خستە بەر باس .

ئەمیر میهەن دۆست سەرکردەی باڵای سەربازیی ئەرتەش  لە پارێزگەی ئیسفەهان وتی :  لە ئاسمانی  ئیسفەهان  هەندێ شتی گومانلێکراو بیندرا  کە بەرگری ئاسمانی  تەقەی لێکردن . ناوبراو وتی  دەنگێک کە ئەمڕۆ  سەرلەبەیانی  لەسەر ئاسمانی ئیسفەهان بیسترا  دەنگی تەقینەوە نەبوو بەڵکوو دەنگی  تەقەی سیستمی یەکجار بە هێزی بەرگری ئاسمانی بوو کە تەقەی لەو وردە درۆنە گومانلێکراوانە کرد . 

ناوبراو وتیشی :  ئەو ڕووداوە هیچ چەشنە  زەرەروزیان و ڕووداوێکی لێ نەکەوتوەتەوە . 

ئەمیری مێهەندوست وتیشی : بەرگری ئاسمانیی ئێران بۆ بەرەنگار بوونەوەی هەرچەشنە کردەوەیەکی دوژمنان بە تەواوی ئامادەیە  .