-
سەرۆک کۆماری ئێران: خۆڕاگریی خەڵکی غەززە، نەزم و تەکوزیی نادادگەرانەی جیهانیی، تێکدا
ئادار 30, 2024 07:05سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران وتی: خەڵکی غەززە نەک هەر چاوەڕوانی داکۆکی ژمارێک وڵات و حکومەتی ئیسلامیی بانگەشەکار نەمانەوە، بەڵکوو بە خۆڕاگریی کەم وێنەیان، نەزمی نادادگەرانەی جیهانییان تێکدا.
-
کەنعانی: کۆمەڵگای جیهانی، رژیمی دەسدرێژکاری زایۆنی ناچار بە وەڵامدانەوە بکات
ئادار 30, 2024 07:50وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، پەلامارەکانی ئەمڕۆی سەر وڵاتی سوریای بەتوندی ئیدانە کرد.
-
سەرۆک کۆماری ئێران: فەلەستین، بووە بە پرسی جیهانی مرۆڤایەتی
ئادار 28, 2024 11:45سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران وتی: بەهۆی خۆڕاگریی و بەرخۆدانی بوێرانەی خەڵکی ستەملێکراو و بەهێزی غەززە، پرسی فەلەستین، لە جیهانی ئیسلام واوەتر چووەو بووە بە پرسی جیهانی مرۆڤایەتی.
-
ڕێکخراوی جیهانیی کەرەستەی گواستنەوەی ماتۆڕدار: گەشەی دوو ڕەقەمیی بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبیلی ئێران
ئادار 28, 2024 10:30ڕێکخراوی جیهانیی کەرەستەی گواستنەوەی ماتۆڕدار باسی گەشەی١٢ لەسەتی بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبیلی کرد لە ئێران لەماوەی ساڵی ڕابردووی زایینی و هەروەها ڕایگەیاند، ئێران لەباری ئاستی بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبیل لەو ساڵەدا، لە پلەی ١٦ی جیهان دایە.
-
هەنیە: بڕیارنامەی ئەنجومەنی ئاسایش پێشاندەری تەریک کەوتنەوەی کەم وێنەی رژیمی زایۆنییە
ئادار 27, 2024 10:00سەرۆکی مەکتەب سیاسیی حەماس وتی: بڕیارنامەی ئەم دواییەی ئەنجومەنی ئاسایشی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، پێشاندەری تەریک کەوتنەوەی کەم وێنەی رژیمی زایۆنییەو ئەمریکاش ئیرادەو توانای ئەوەی نیە کە، ویست و داخوازیی خۆی بەسەر کۆمەڵگای جیهانیدا بسەپێنێ.
-
ئێران: کردەکانی رژیمی زایۆنیستی لە غەززە، نمونەی ئاشکرای ژینۆسایدە
ئادار 27, 2024 09:30نوێنەری مەجلیسی شۆڕای ئیسلامیی ئێران لە پەراوێزی چل و هەشتەمین دانیشتنی یەکێتی نێوان پەرلەمانەکان لە "ژنێڤ"ی سوئیس، جەختی کرد لەسەر ڕۆڵی گرینگی یەکێتیی نێوان پەرلەمانەکان و وڵاتانی ئەندامی بزووتنەوە بێلایەنەکان لە داکۆکی کردن لە کەرتی غەززە.
-
ڕێبەری شۆڕشی ئیسلامی: بەرخۆدانی بێوێنەی هێزی خۆڕاگریی و خەڵکی غەزە ، سەربەرزی زیاتری بۆ ئیسلام بەدی هێنا
ئادار 27, 2024 07:45حەزرەتی ئایەتوڵڵاهولعوزما خامنەیی سەرلەئێوارەی سێ شەممە لەدیداری ئیسماعیل هەنییە وێڕای ڕێزگرتن لە بەرخۆدانی بێوێنەی هێزی خۆڕاگریی فەلەستین و خەڵکی غەزە ، تەئکیدی فەرموو: دانبەخۆداگرتنی دیرۆکی جەماوەری غەزە لەهەمبەر تاوان و هۆڤیەتی ڕژێمی زایۆنی کەبەداکۆکی ڕۆژئاوا ئەنجام دەدرێ ، دیاردەیەکی مەزنە کە سەربەرزی زێدەتری بۆ ئیسلام بەدیهێناوە و دۆزی فەلەستینی سەرباری نەیارەتی و ویستی دوژمن ، کردۆتە یەکەم پرسی جیهان.
-
ئیسماعیل هەنیە ئەمڕۆ سێ شەممە دەگاتە تاران
ئادار 26, 2024 07:00"ئیسماعیل هەنیە"ی سەرۆکی مەکتەب سیاسیی بزووتنەوەی حەماس ئەمڕۆ سێ شەممە دەگاتە تاران و پاش دیدار لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئێران، ئامادەی پرێس کۆنفرانس دەبێ.
-
جەژن و ئاهەنگی شەوی نەورۆز لە مەهاباد
ئادار 21, 2024 10:18هاووڵاتیانی شاری مەهاباد لە دوایین سات و کاتەکانی ساللی 1402ی هەتاوی جەژن و ئاهەنگی شەوی نەورۆزیان بەرێخست.
-
بەرەی خۆڕاگری بە هێز و یەکگرتووە و هاوکێشەکانی جیهانی گۆڕیوە
ئادار 21, 2024 09:07ڕێبەری باڵای شۆڕش لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا پێی داگرت؛ پێویستە رۆژ لەدوای رۆژ بەرەی خۆڕاگریی لە رۆژاوای ئاسیا بەهێز بکرێ، پێکهێنانی بەرەی خۆڕاگریی بۆ بەرەوڕووبوونەوەی ستەمی بەردەوامی تاوانکارانی زایۆنیزمە، خۆڕاگریی پەردەی لەڕووی توانای خۆی لاداو هەموو هاوکێشەکانی دوژمنی تێکدا. هێزی خۆڕاگری، پلان و نەخشەی هەڵەی ئەمریکییەکان بۆ ئەو ناوچەی شێواند، رژیمی زایۆنیستی لە دەربازبوون لە قەیرانیش، تووشی قەیران بووە، ئەمڕۆ رژیمی زایۆنی، توانای بڕیاردانی نیە.