-
ئامادەکردنی ١٠ بەڵگەنامەی هاوکاری لە یەکەمین لوتکەی نێودەوڵەتیی ژنانی کاریگەر
کانونی دوھەم 20, 2023 17:10جێگری سەرۆک کۆماری ئێران بۆ کاروباری ژنان و خێزان لە یەکەمین لوتکەی نێودەوڵەتیی ژنانی کاریگەردا ئامادەکردنی 10 بەڵگەنامەی هاوکاریی ڕاگەیاند.
-
وەزارەتی بەرەڤانیی ئێران ھەنگاوەکەی پەرلەمانی ئەورووپای لە دژی سپای پاسداران شەرمەزار کرد
کانونی دوھەم 20, 2023 17:39وەزارەتی بەرەڤانی و پشتیوانیی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە بەیاننامەیەکدا ھەنگاوەکەی پەرلەمانی ئەورووپا لەمەڕ بە تیرۆریست ناساندنی سپای پاسدارانی ئیدانە کرد.
-
بەیاننامەی وەزارەتی ئیتیلاعاتی ئێران سەبارەت بە کاردانەوەی مارەنگازانەو شێتانەی بەریتانیا بەرامبەر بە جێبەجێکرانی بڕیاری لەسێدارەدانی «عەلیرەزا ئەکبەری»
کانونی دوھەم 20, 2023 17:18بەیاننامەی ڕوونکەرەوەی وەزارەتی ئیتیلاعاتی ئێران سەبارەت بە کاردانەوەی مارەنگازانەو شێتانەی بەریتانیا بەرامبەر بە جێبەجێکرانی بڕیاری لەسێدارەدانی یەکێک لە گرنگترین فەرمانبەرانی کنەکردووی بیانی بڵاوکرایەوە.
-
کاردانەوەی قاڵیباف بەرامبەر بە کردەوەی پەرلەمانی ئەوروپا لە مەڕ دانانی ناوی سپای پاسداران لە لیستی ڕێکخراوە تیرۆریستییەکاندا
کانونی دوھەم 20, 2023 15:22«محەممەد باقر قالیباف» سەرۆکی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران لە کاردانەوە بە کردەوەی دۆش داماوانەی پەرلەمانی ئەورووپا لە مەڕ دانانی ناوی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی لە لیستی خۆیان وتەنی «رێکخراوە تیرۆریستییەکان»دا وتی: مەجلیس ھاوتەریب لەگەڵ ئەو ھەنگاوە ھەڵوێستی دەبێت.
-
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران: سپای پاسداران گەورەترین ڕێکخراوی دژە تیرۆرە لە جیهاندا
کانونی دوھەم 20, 2023 15:02وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران، لە کاردانەوە بە چالاکیی پەرلەمانی ئەرووپا لە دژی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی، جەختی لەوە کردەوە کە سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی گەورەترین ڕێکخراوی دژە تیرۆرە لە جیهاندا.
-
بەیاننامەی ئەرتەشی ئێران: ئەرتەش، شان بە شانی سپای پاسداران، ئاسایشی ناوچەکە و خەڵکی ئێران دەپارێزێت
کانونی دوھەم 20, 2023 13:18ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە کاردانەوە بە کردەوەی پەرلەمانی ئەورووپا بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و جەختی لەوە کردەوە کە ئەرتەش ئاسایشی ناوچەکە و خەڵکی ئێران شان بە شانی سپای پاسداران دەپارێزێت.
-
سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی: دانانی ناوی سپای پاسداران لەنێو لیستی ڕێکخراوه تیرۆریستییەکانی یەکێتیی ئەورووپا، هەنگاوێکی دۆش داماوانەیە
کانونی دوھەم 19, 2023 17:24سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی کردەوەی یەکێتیی ئەورووپای لەمەڕ دانانی ناوی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامیی لەنێو لیستی خۆی وتەنی ڕێکخراوه تیرۆریستییەکانی ئەم یەکێتییە بە هەنگاوێکی دۆش داماوانە زانی.
-
ئەندامی لێژنەی ئاسایشتی مەجلیس: کردەوەی ئەوروپا دژی سپای پاسداران هیچ سروشتێکی یاسایی و پراکتیکیی نییە
کانونی دوھەم 19, 2023 16:40ئەندامێکی کۆمیسیۆنی ئاسایشی نیشتیمانی و سیاسەتی دەرەوەی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران، کردەوەی یەکیەتیی ئەورووپای بۆ دانانی ناوی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی لە لیستی تاقمە تیرۆریستییەکان بە کردەیەکی بەپەلە و سیاسی و نایاسایی زانی.
-
بەڕێوەچوونی کۆڕبەندی «جیهادی ڕوونکردنەوە» تایبەت بە مامۆستایانی ئایینیی سوننەی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا لە مەهاباد
کانونی دوھەم 19, 2023 08:55کۆڕبەندی «جیهادی ڕوونکردنەوە» تایبەت بە مامۆستایانی ئایینیی سوننەی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا بە ڕوونکردنەوەی بنەماکانی یەکگرتنی ئیسلامی و لێکدانەوەی دواگۆڕانکارییەکانی جیھان لە مەھاباد بەرپا کرا.
-
بانگ کرانی باڵوێزی کۆریای باشوور بۆ وەزارەتی دەرەوەی ئێران
کانونی دوھەم 18, 2023 17:57باڵوێزی کۆریای باشوور لە تاران دوابەدوای لێدوانەکانی دەستێوەردەرانەی سەرۆک کۆماری ئەم وڵاتە لە ئیمارات بانگ کرایە وەزارەتی دەرەوەی ئێران و ئەوپەڕی ناڕەزامەندیی کۆماری ئیسلامیی ئێرانی پێ ڕاگەییشت.