-
ڕەئیسی دەستپێ بوونی ساڵی نوێی پیرۆز کرد
کانونی یهکهم 26, 2022 00:02«سەیید ئیبراهیم ڕەئیسی» سەرۆک کۆماری ئێران پەیامێکی ئاراستەی پاپا فرانسیس ڕێبەری کاسۆلیکەکانی جیهان کرد و بە بۆنەی هاتنی ساڵگەڕی لە دایکبوونی عیسا مەسیح (ع) و دەست پێ بوونی ساڵی تازەی ٢٠٢٣ پیرۆزبایی لە بەڕێزی و هەموو پەیڕەوانی ئایینی مەسیحییەت کرد.
-
٦ هەزار تۆن ماسی لە کوردستان بەرهەم هات
کانونی یهکهم 25, 2022 20:07بەڕێوەبەری کاروباری ماسی و ئاوژییەکانی ڕێکخراوی جیهادی کشتوکاڵی پارێزگای کوردستان ڕایگەیاند: لە ماوەی 9 مانگی ئەمساڵدا 6 هەزار تۆن ماسی لە ناو گۆم و کۆمەڵگەی بەخێوکردن و سەرچاوە ئاوییەکانی پارێزگاکە بەرهەمهێنراون و لە بازاڕدا فرۆشراون.
-
ئێران پێشوازیی لە پێشنیارەکەی سەرۆک وەزیرانی عێراق کرد لەمەڕ دانوستان لەگەڵ قاهیرە
کانونی یهکهم 25, 2022 10:27«حسێن ئەمیرعەبدوڵڵاهیان» ڕایگەیاند، سەرۆکوەزیرانی عێراق ٢ پێشنیاری بۆ گفتوگۆی نێوان ئێران و میسر لەسەر ئاستی سیاسی و ئەمنی لە میانی کۆبوونەوەی بەغدا خستووەتەڕوو.
-
١٤ ماسیگری ئێرانی لە چنگی تاقمی تیرۆریستی ئەلشەبابی سۆمالی ئازاد کران
کانونی یهکهم 25, 2022 07:30نوێنەری وەزارەتی دەرەوە لە ناوچەی ئازادی چابەهار، لە پارێزگای سیستان و بەلوچستانی باشووری ڕۆژهەڵاتی ئێران، ڕایگەیاند: ١٤ ماسیگری ئێرانی کە لە لایەن تاقمی تیرۆریستی ئەلشەبابەوە لە سۆمالی بە دیل گیرابوون، لە ئەنجامی ڕاوێژ و کردەوەی وەزارەتی دەرەوە ئازاد کران.
-
کاردانەوەی ئێران بۆ هێرشی پۆلیسی فەرەنسا دژی کورد: توندوتیژی دژی کەمینەکان ڕابگرن
کانونی یهکهم 25, 2022 03:38«ناسر کەنعانی» وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە، هێرشی توندوتیژو ڕەگەزپەرستانەی سەر خۆپیشاندەرانی کورد لە پاریسی، کە بووە هۆی گیانلەدەستدانی ژمارەیەک کەسی بێتاوان، ئیدانە کرد.
-
بەهادری جەهرومی: ئێمە لەگەڵ هاوڵاتیانی «مەسیحی»ماندا یەک نەتەوەین
کانونی یهکهم 25, 2022 03:22وتەبێژی حکومەت لە پەیامێکدا لە دایکبوونی حەزرەتی عیسا(ع) و هاتنی جەژنی کریسمەسی لە مەسیحییەکانی ئێران پیرۆز کرد.
-
فێرگەی شەڕی ئەلیکترۆنیی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران کرایەوە
کانونی یهکهم 24, 2022 15:46فێرگەی شەڕی ئەلیکترۆنیی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە ئامادە بوونی فەرماندەی گشتیی ئەرتەش لە سەرکردایەتیی ڕاھێنانی پسپۆڕایەتیی ئاسمانیی ئەم ھێزە لە تاران کرایەوە.
-
ئەمیر عەبدوڵڵاهیان: ئێران بۆ ھەڵگرتنی دوایین هەنگاوەکانی ڕێککەوتنی ئەتۆمی ئامادەیە.
کانونی یهکهم 24, 2022 07:38وەزیری دەرەوەی ئێران وتی: کۆماری ئیسلامیی ئێران ئامادەی ھەڵگرتنی هەنگاوی کۆتایی بۆ ڕێککەوتنی ناڤۆکی و ھەڵوەشاندنەوەی بایکۆتی ستەمکارانەیە.
-
ئیمام جومعەی سنە: ھەوڵی ھێزەکانی ئاسایشت بۆ بەرپەرچدانەوەی پیلانی دوژمن جێگای ڕێزە
کانونی یهکهم 23, 2022 14:54ئیمام جومعەی شاری سنە ستایشی هەوڵ و تێڕوانینی ھێزەکانی ئاسایشتی کرد، لەمەڕ چاودێری و پووچەڵکردنەوەی پیلانی دوژمنان و بە جێگای ڕێزو دەستخۆشیی زانی.
-
وەدی ھاتنی ٩٠%ی بەڵێنی دامەزراندن لە بواری پیشەسازی و کانگاو بازرگانی لە پارێزگای کوردستان
کانونی یهکهم 22, 2022 17:53بەڕێوەبەری گشتیی پیشەسازی و کانگا و بازرگانیی پارێزگای کوردستان وتی: لە سەرەتای ئەمساڵەوە 90%ی ئەو دامەزراندنەی کە لەلایەن ئەم ڕێکخراوەوە بەڵێن درا بوو لە بواری پیشەسازی و کانگا و بازرگانیدا مسۆگەر کراوە.