-
ڕەئیسی: پێشکەوتنی ئێران ڕاناگرین
کانونی یهکهم 15, 2022 07:49سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی وێڕای پێداگرتن لە سەر ئەمەی کە بە هیچ شێوەیەک پێشکەوتنی وڵات ڕاناگرین،وتی: ئەم کێشەیە کە دوژمنان دروستیان کردووە ڕووبەڕووی خۆڕاگریی گەل و شکستی دوژمن لە سەرتاسەری وڵاتدا بووەتەوە.
-
کەنعانی: بڕیارنامەکەی ئەمریکا دژی ئێران لە کۆبوونەوەی (ئیکۆسۆک)دا هیچ بنەمایەکی یاسایی نییە
کانونی یهکهم 15, 2022 11:06وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، پەسەند کرانی بڕیارنامەی ناھاوتەبای ئەمریکا لە دژی کۆماری ئیسلامی ئێران لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی ئابووری و کۆمەڵایەتیی نەتەوە یەکگرتووەکان (ئیکۆسۆک)ی بە توندی مەحکووم کردو بە کردەوەیەکی سیاسیی، بەبێ بنەمای یاسایی و بە پێچەوانەی جارنامەو دروستکردنی ڕێکارێکی هەڵە لەم ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەدا زانی.
-
دادگاییکرانی سیخوڕەکانی سەربە ڕژێمی زایۆنیی لە ورمێ
کانونی یهکهم 14, 2022 19:36سەرۆکی دادی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا بەڕێوەچوونی یەکەمین دانیشتنی دادگاییکردنی تۆمەتبارانی دۆسیەی سیخوڕیی بۆ ڕژێمی زایۆنیی لە ورمێی ڕاگەیاند.
-
پەیامی سەرەخۆشیی ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی دوابەدوای ڕووداوی دڵتەزێنی ڕفاندن و شەهیدکردنی مەولەوی عەبدولواحید ڕیگی
کانونی یهکهم 14, 2022 07:19ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی وێڕای داخ و مەخابن دەربڕین بۆ کارەساتی دڵتەزێنی ڕفاندن و شەهیدکردنی «مەولەوی عەبدولواحید ڕیگی» ، جەختی لە پەیگەڕو سزادانی خێرا و بەبڕشتانەی تاوانباران کردەوە لە لایەن دەزگاکانی بەرپرسەوە.
-
سەردانی داواکاری گشتیی ڕووسیا بۆ ئێران
کانونی یهکهم 13, 2022 20:06داواکاری گشتیی ڕووسیا بە مەبەستی دیدار لەگەڵ کاربەدەستانی کۆماری ئیسلامیی ئێران سەردانی تارانی کردووە.
-
گیرانی ئەنجامدەرانی شەهیدکردنی مەولەوی «عەبدولواحید ڕیگی»
کانونی یهکهم 13, 2022 19:37داواکاری گشتی و شۆڕشی زاهیدان ڕایگەیاند: لەگەڵ دەستگیرکرانی بکوژانی «مەولەوی عەبدولواحید ڕیگی» ئەوە دەرکەوت کە بەرنامەی تیرۆری دیکەشیان بە دەستەوە بووە.
-
دەست پێ بوونی کۆبوونەوەی «هاوکاریی هەمەلایەنەی ئێران و چین» لە تاران
کانونی یهکهم 13, 2022 14:11کۆبوونەوەی «هاوکاریی هەمەلایەنەی ئێران و چین» لە ئەمڕۆ سێ شەممەوە بە ئامادە بوونی یاریدەری یەکەمی سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی و یاریدەری سەرۆک وەزیرانی چین لە تاران دا دەستی پێ کراوە.
-
سەردار تەنگسیری: ئێران موشەکی وای هەیە کە ئەمریکا قەت بیریشی لێ ناکاتەوە
کانونی یهکهم 13, 2022 12:49فەرماندەی هێزی دەریایی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی جەختی لەوە کردەوە کە ئێران موشەکی وای هەیە کە ئەمریکا قەت بیریشی لێ ناکاتەوە و ئەو چەکانەی کە ئێران لە مەشقەکاندا نیشانی دەدات ئەو چەکانە نین کە لە کاتی شەڕدا دەیانھێنێتە مەیدانەوە.
-
وەزیری بەرگریی ئێران: ئۆکرانیا بەڵگەی بەکارهێنانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئێرانی لەلایەن ڕووسیا نەخستەڕوو
کانونی یهکهم 13, 2022 10:03وەزیری بەرگری و پشتیوانیی هێزە چەکدارەکانی ئێران سەبارەت بە کۆبوونەوەی شارەزایانی ئێران و ئۆکرانیا ڕایگەیاند، لایەنی ئۆکراینی هیچ بەڵگەیەکی سەبارەت بە بەکارهێنانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئێرانی لەلایەن ڕووسیا لە کۆبوونەوەی تەکنیکی دا نەخستەڕوو.
-
شەهریاری: شەهید مەولەوی «عەبدولواحید» هەمیشە بۆ یەکڕیزیی ئومەتی ئیسلامی خەباتی دەکرد
کانونی یهکهم 12, 2022 12:59ئەمینداری گشتیی کۆگەی جیهانیی لێک نزیک بوونەوەی ئایینزا ئیسلامیەکان وێڕای ستایشی هەوڵە یەکگرتوویی بەخشەکانی شەهید مەولەوی «عەبدولواحید ڕیگی»، بەرنوێژی ئەهلی سوننەی مزگەوتی ئیمام حسێن (ع) لە شاری خاش، جەختی لەوە کردەوە کە ڕێبازی ئەم شەهیدە ھەروەک جاری جاران بەردەوام دەکرێت.