-
فەرماندەی هێزی زەوینیی سپای پاسداران: بە ٧٣ موشەکی بالیستیکەوە مۆڵگەی تیرۆریستان کراوەتە ئامانج
ئهیلوول 28, 2022 22:56فەرماندەی هێزی زەوینیی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ڕایگەیاند: ھەتا ئێستا ٧٣ موشەکی بالیستیکی زەوی بۆ زەوی و دەیان خۆفڕی ھەڵمەتبەر بە وردی پێگە و مۆڵگەی چالاکی نواندنی تیرۆریستانیان لە ناوچەی ھەرێمی کوردستانی عێراق کردووەتە ئامانج و بووەتە ھۆی لەنێوبرانی تۆکمەو تەواویان.
-
ستایشی نوێنەرانی مەجلیسی ئێران لە مەڕ ئامادەبوونی حەماسیی گەلی ئێران لە گردبوونەوەی ئوممەتی ڕەسولەڵڵا
ئهیلوول 28, 2022 21:54نوێنەرانی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران وێڕای ئیدانە کردنی ئاژاوە و نائەمنی و سوکایەتی کردن بە پیرۆزایەتییەکان، ئامادەبوونی حەماسیی خەڵکیان لە گردبوونەوەی ئومەتی ڕەسولەڵڵا بەرز نرخاند.
-
هێرشی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی بۆ سەر بارەگاکانی تیرۆریستانی جودایی خواز بە موشەک و خۆفڕ
ئهیلوول 28, 2022 12:42بنکەی «حەمزەی سەییدوشۆهەدا» سەر بە هێزی زەوینیی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی بە مووشەکی خاڵپێک و خۆفڕ لەنێوبەر بارەگاکانی تیرۆریستانی جودایی خوازی کردە ئامانج.
-
خۆفڕی «شەھاب» پەردەی لە سەر ھەڵگیرا
ئهیلوول 28, 2022 11:58خۆفڕی مەشق پێکردنی «شەهاب» بۆ یەکەمجار لە پێشانگای «دەستەڵاتی ئاسمانی»ی هێزی ئاسمانیی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران، نمایش کرا.
-
ڕەخنەی کەنعانی لە ڕوانگەی دووفاقانەی ئەمریکاو ڕۆژئاوا لە بەرامبەر کۆماری ئیسلامیی ئێران
ئهیلوول 28, 2022 09:25وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاندووە: دووفاقییەکی پڕ لە شەرمەزارییە، وتەبێژە فەرمییەکان و بەرپرسانی باڵای حکومەت کە هەوڵیان دەدا خەڵکی ئێران بە سیاسەتی ئەوپەڕی گوشارو بایکۆت بە چۆکدا بێنن، ئەمڕۆکە لافی خەمخۆری بۆ گەلی ئێران لێ دەدەن.
-
دیداری «ئەمیر عەبدولاهییان »لەگەڵ سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان
ئهیلوول 28, 2022 07:32وەزیری دەرەوەی ئێران لە نیویۆرک لەگەڵ سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان کۆبووەوە.
-
ئەمیر عەبدوڵڵاهییان: ئێران شوێنێک نییە کە کەس بتوانێت کودەتا و شۆڕشی ڕەنگاوڕەنگی تیادا بکات
ئهیلوول 28, 2022 04:59وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند که "ئێران شوێنێک نییه که که س بتوانێت کوده تا یان شۆڕشی ڕەنگاوڕەنگی تیادا بکات"، ڕوو لە کاربەدەستانی ئەمریکی ڕایگەیاند:هیچ هەواڵێکی گرنگ له ئێراندا نییه و هیچ گۆڕانکارییەک لە دەستەڵاتدا بوونی نییە.
-
پارێزگاری کوردستان: نابێت ئاسایشت و ئارامیی خەڵک تێک بدرێت
ئهیلوول 27, 2022 15:14پارێزگاری کوردستان بە ئاماژە بە پلانە خراپەکانی دوژمن بۆ تێکدانی ئاسایشتی کۆمەڵگا وتی: ئاسایشتی وڵات بە بەختکرانی خوێنی هەزاران شەهیدی پایەبەرز بەدی هاتووە، ھەر بۆیە دەبێ هەموومان دژی تێکدەرانی ئاسایشت بوەستین و ڕێگە نەدەین ئارامیی خەڵک تێک بدرێت.
-
ئەمیر عەبدوڵڵاهییان: ئامادەین وەڵامی پرسیارەکانی ئاژانس بدەینەوە
ئهیلوول 27, 2022 12:14وەزیری دەرەوەی ئێران جەختی کرد: ئێمه ئامادەین وەڵامی پرسیارەکانی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ناڤۆکی بدەینەوه ، بەڵام ئاژانسیش دەبێت به شێوەیەکی تەکنیکی هەڵسوکەوت بکات.
-
سوپاس و پێزانینی وەزارەتی ناوخۆ بۆ ئامادەبوونی حەماسیی خەڵک لە گردبوونەوەی گەورەی ئوممەتی ڕەسولەڵڵا (ص)
ئهیلوول 27, 2022 03:21وەزارەتی ناوخۆی کۆماری ئیسلامیی ئێران له ڕاگەیەندراوێکدا ئاماده بوونی ملیۆنان کەس له کۆبوونەوه گەورەکەی ئوممەتی ڕەسولەڵڵا(ص)ی لەمەڕ ئیدانەکردنی ئاژاوەگێڕان بەرز نرخاند.