-
قایم قامی مەھاباد: گواستنەوەی کلتوورو بەھاکانی بەرەڤانیی پیرۆز بۆ بەرەی لاو دەبێ بەردەوام بێت
ئهیلوول 07, 2022 04:17قایم قامی تایبەتیی مەھاباد بە دەربڕینی ئەمەی کە گرینگترین ئەرک و ڕیسالەتی ئێمە گواستنەوەی کلتووری لەخۆبردووییو شەھادەت و بەھاکانی سەردەمی بەرەڤانیی پیرۆزە بۆ بەرەکانی دواتر، وتیشی : گواستنەوەی ئەم کلتوورە بۆ بەرەی لاو دەبێ بەردەوام بێت.
-
نەخۆشخانەیەکی سارایی ٥٠ قەرەوێڵە لە سنووری باشماخی مەریوان دامەزرا
ئهیلوول 07, 2022 08:16بەڕێوەبەری پەیوەندییە گشتییەکانی زانکۆی زانستە پزیشکییەکانی پارێزگای کوردستان وتی: لە ئاراستەی خزمەتگوزاریی تەندروستی و فریاگوزاری بۆ زیارەتکارانی ئەربەعینی حسەینی، نەخۆشخانەی سارایی «شەهید مامۆستا محەمەد شێخولئیسلام» لە سنووری نێودەوڵەتیی باشماخ کرایەوە.
-
سەرۆکی ڕادیۆو تەلەفزیۆنی پارێزگای سنە: تێپەڕینی زیارەتکارانی ئەربەعین بە پارێزگای کوردستاندا پیت و بەرەکەتێکی زۆری بۆ ئەم پارێزگایە ھەیە
ئهیلوول 07, 2022 07:56سەرۆکی ڕادیۆو تەلەفزیۆنی پارێزگای سنە وێڕای ئاماژە کردن بە دەست پێ بوونی وەڕێکەوتنی زیارەتکارانی ئەربەعینی حسەینی و پەڕینەوەیان لە سنووری باشماخی مەریوان بەرەو کەربەلا، وتی: تێپەڕینی زیارەتکارانی ئەربەعین بە پارێزگای کوردستاندا لە ڕووی ئابووری، ژێرخانی و مەعنەوییەوە پیت و بەرەکەتێکی زۆری بۆ خەڵکی ئەم پارێزگایە ھەیە.
-
پەیمان نوێکردنەوەی ئەندامانی ئەنجومەنی خبرەکانی ڕابەری لەگەڵ ئارمانجەکانی حەزرەتی ئیمام خومەینی(رە)
ئهیلوول 07, 2022 06:15ئەندامانی ئەنجومەنی خبرەکانی ڕابەری بە ئامادە بوون لە تەنیشتی گڵکۆی پاکی دامەزرێنەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران لەگەڵ ئارمانجەکانی حەزرەتی ئیمام خومەینی(رە) پەیمانیان نوێ کردەوە.
-
دەست پێ بوونی مەشقی دەستەڵاتی ١٤٠١ی ھێزی زەوینیی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران
ئهیلوول 07, 2022 04:30مەشقی دەسەڵاتی ١٤٠١ی ھێزی زەوینیی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران ئەمڕۆ چوارشەممە لە ناوچەی گشتیی «نەسرئاباد»ی ئەسفەهانی ناوەندی ئێران دەست پێ دەکات.
-
سەردار سەلامی: بڕیارەکانی ئێران کاریگەری لەسەر هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا دەبێت
ئهیلوول 06, 2022 13:09فەرماندەی گشتیی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی جەختی کردەوە: ئەمڕۆ بڕیارە سیاسییەکان لە ئێرانی ئیسلامیدا ڕۆڵێکی چارەنووسسازیان هەیە لە هەڵبژاردنەکانی ئەمریکادا.
-
چاوپێکەوتنی پارێزگارانی کرماشان و دیالەی عێراق بۆ خۆش کردنی بەستێنی ھاتوچۆی زیارەتکارانی ئەربەعین
ئهیلوول 05, 2022 21:55پارێزگاری کرماشان لە ڕۆژئاوای ئێران وتی: بەستێنی ھەرە باش لە سنووری خوسرەوی دا بۆ خزمەتکردنی زیارەتکارانی ئەربەعینی حسەینی پێکھاتووە.
-
پاپۆڕێکی جەنگیی نوێ لە ئێران کەوتەکار
ئهیلوول 05, 2022 18:06لە ڕێوڕەسمێک دا بە ئامادە بوونی سەرلەشکەر باقری سەرۆکی ئەرکانی گشتیی ھێزە چەکدارەکانی ئێران ، پاپۆڕی جەنگیی شەهید سولەیمانی، کەوتەکار .
-
بەدواداچوون بۆ دوایین دۆخی دانوستانەکانی هەڵوەشاندنەوەی گەمارۆکان لە پەیوەندی نێوان وەزیرانی دەرەوەی ئێران و قەتەر
ئهیلوول 05, 2022 07:36وهزیرانی دهرهوهی ئێران و قهتهر ههڵسهنگاندن و تاوتوێی دوایین دۆخی دانوستانهکانی ههڵگرتنی گهمارۆکانیان کرد.
-
ڕێبەری مەزنی شۆڕش: کۆماری ئیسلامی ئەژدیهای حەوت سەری ئیستکباری پاڵدا بۆ دواوە
ئهیلوول 03, 2022 10:29ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی، لە دیدارێک دا لەگەڵ ئەندامانی مەجلیسی جیهانیی ئەهلی بەیت و میوانانی بەشدار لە حەوتەمین کۆنگرەی ئەم مەجلیسە، فەرمووی: کۆماری ئیسلامی بە ئیلهام لە ئەهلی بەیت، ئەژدیهای حەوت سەری ئیستکباری پاڵدا بۆ دواوە و پێشکەوتنی بەدەستهێنا.