پاپۆڕێکی جەنگیی نوێ لە ئێران کەوتەکار
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i411018-پاپۆڕێکی_جەنگیی_نوێ_لە_ئێران_کەوتەکار
لە ڕێوڕەسمێک دا بە ئامادە بوونی سەرلەشکەر باقری سەرۆکی ئەرکانی گشتیی ھێزە چەکدارەکانی ئێران ، پاپۆڕی جەنگیی شەهید سولەیمانی، کەوتەکار .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 05, 2022 18:06 Asia/Tehran
  • پاپۆڕێکی جەنگیی نوێ لە ئێران کەوتەکار

لە ڕێوڕەسمێک دا بە ئامادە بوونی سەرلەشکەر باقری سەرۆکی ئەرکانی گشتیی ھێزە چەکدارەکانی ئێران ، پاپۆڕی جەنگیی شەهید سولەیمانی، کەوتەکار .

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕێوڕەسمی پەیوەستکرانی ئامێرەکانی لێزانی و بەرگریی هێزی دەریایی سپای پاسداران  سەرلەبەیانی ئەمڕۆ بە ئامادەبوونی سەردار سەرلەشکەری پاسدار محەمەد باقری سەرۆکی ئەرکانی گشتی هێزە چەکدارەکان لە بەندەر عەباس بەڕێوە چوو.

لەو ڕێوڕەسمەدا پاپۆڕی جەنگیی شەهید سولەیمانی ، سەرئاوگەڕی تیژڕەوی کلاسی مووشەک هاوێژی شەهید ڕۆحی و سەرئاوگەڕی تیژڕەوی مووشەک هاوێژی شەهید دارا پەیوەستی جیهازاتی سەربازیی هێزی دەریایی سپا کران.

ئەو پاپۆڕە بە پێی داڕشتنی، توانای دەریاوانی و بەرێوەبردنی ئۆپراسیۆن لە ئاوە دوورەکانی هەیە.

پاپۆڕی شەهید سولەیمانی لە بواری چاوەدێری هەواڵگری و ناسینەوە و چاەودێری ئامانجەکان و هاتوچۆی سەرئاو و ژێرئاو و ئاسمانیی بە پێشکەوتووترین سیستەمەکانی ناسینەوە تەیار کراوە.