-
جارێکی دیکە بوومەلەرزەیەکی بەهێز پارێزگای هۆرموزگانی هەژاند
تهمووز 01, 2022 21:30ئەمڕۆ کاتژمێر ٠٣:٥٥ خولەک و ١٦ چرکە بوومەلەرزەیەکی دیکەی بەهێز بە گوڕی ٦.٣ پلە بە پێوەری "ڕیختەر" بەندەری خەمیر لە پارێزگای هۆرموزگان لە باشووری ئێران هەژاند.
-
ئەمیر عەبدوڵڵاھییان: ھەتا گەییشتن بە ڕێککەوتنێکی ڕاستبینانە لە سەر دانوستان بەردەوام دەبین
تهمووز 01, 2022 08:53وەزیری دەرەوەی ئێران وێڕای بە ئەرێنی زانینی ھەڵسەنگاندنی ئێران بۆ دانوستانەکانی دەوحە، وتی: سوورین لەسەر گەییشتن بە ڕێککەوتنێکی باش و ھێزمەندو پاوەجێ و ئەگەر ئەمریکا ڕاست بینانە ھەڵس و کەوت بکات ڕێککەوتن بە نامسۆگەر نازانین.
-
وتووێژی تەلەفۆنیی وەزیری دەرەوەی ئێران لەگەڵ وەزیری دەرەوەی عێراق
تهمووز 01, 2022 03:45وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران و وەزیری دەرەوەی عێراق لە بارەی پرسە جێی سەرنجەکانی ھەردووک لاو ناوچەکە وتووێژیان کردو بیروڕایان گۆڕییەوە.
-
ڕاپۆرتی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە ڕەوتی دانوستانەکانی هەڵوەشاندنەوەی بایکۆتەکان
حوزهیران 30, 2022 07:34وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران باسی بەردەوام بوونی وتووێژەکانی نێوان دانوستانکاری باڵای ئێران و جێگری ڕێکخەری سیاسەتی دەرەوەی یەکێتیی ئەورووپای کرد لە دەوحەی قەتەر لە ئاراستەی بەردەوام کردنی دانوستانەکانی هەڵوەشاندنەوەی بایکۆتەکان.
-
ڕەییسی: کۆماری ئیسلامیی ئێران دەریای خەزەر بە دەریای ئاشتی و دۆستایەتی و بە هۆکاری پەیوەندی و نریکایەتیی خەڵکی ناوچەکە دەزانێ
حوزهیران 29, 2022 14:15سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی لە شەشەمین کۆبوونەوەی سەرکردەکانی وڵاتانی قەراخی دەریای خەزەر پێی داگرت: ئێران، دەریای خەزەر بە دەریای ئاشتی و دۆستایەتی و بە هۆکاری پەیوەندی و نریکایەتیی خەڵکی ناوچەکە دەزانێ و بۆ هاوکاریی هەمەلایەنە لە سەر بنەمای ڕێزنان و ڕەچاوکردنی بەرژەوەندیی بەرامبەر ئامادە بوونی خۆی ڕادەگەیەنێت.
-
ئەمیرعەبدوڵڵاهییان: ئەمریکا ئەگەر مکوڕ بێت ڕێککەوتن هێندەش دوورەدەست نییە
حوزهیران 29, 2022 06:51وەزیری کاروباری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە دەربڕینی ئەمەی کە قەت لە هێڵە سوورەکانمان ناکشێینەوە، وتیشی: ئەگەر ئەمریکا مکوڕ بێت ڕێککەوتن لەم خولە وتووێژەکاندا هێندەش دوورەدەست نییە.
-
ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی: دەرەنجامی خۆڕاگرتن لە هەمبەر دوژمنان سەرکەوتنە
حوزهیران 28, 2022 12:10ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی لە دیداری سەرۆکی هێزی دادو کۆمەڵێک لە بەرپرسان و کارگێڕانی دەزگای دادی ئێران، سەرکەوتن و پێشکەوتنیان بە دەرەنجامی خۆڕاگرتن لە هەمبەر دوژمنان زانی.
-
ڕاوێژکاری سەرۆک کۆماری ئێران: شێعەو سوننە ئێرانی ھێزمەند دەبووژێننەوە
حوزهیران 27, 2022 11:29ڕاوێژکاری سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی بۆ کاروباری نەتەوەو کەمینە ئاینییەکانی ئێران وتی: لە ئێراندا شارومەندی پلە یەک و دوو، یان جیاوازیی نێوان نەتەوەو ئایینەکان بوونی نیەو تەواوی شارومەندان بە شێعەو سوننەوە ئێرانی ھێزمەند دەبووژێننەوە.
-
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران : دانوستانی ھەڵوەشاندنەوەی بایکۆتەکان لەم حەوتەیەدا لەگەڵ ئەمریکا بەڕێوە دەچێت
حوزهیران 27, 2022 09:29وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتی: دانوستانی ھەڵوەشاندنەوەی بایکۆتەکان لەم حەوتەیەدا بە شێوەی ڕاستەوخۆو لە وڵاتێکی دەڤەری کەنداوی فارس لەگەڵ ئەمریکا بەڕێوە دەچێت.
-
ئەمیر عەبدوڵڵاھییان لە دیداری لەگەڵ کازمی: ئێران لەو باوەڕەدایە کە ڕێگاچارڕەی گرفتەکانی ناوچەکە لە نێوخۆی ناوچەکەدایە
حوزهیران 27, 2022 09:05»حسەین ئەمیرعەبدوڵڵاھییان» وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە لە دیدار لەگەڵ «مستەفا کازمی» سەرۆک وەزیرانی عێراق لە تاران بە دەریڕینی ئەمەی کە ئێران لەو باوەڕەدایە کە ڕێگاچارڕەی گرفتەکانی ناوچەکە لە نێوخۆی ناوچەکەدایە، ستایشی ھەوڵەکانی عێراقی کرد بۆ ھێزمەند کردنی فەکتەری دانوستان و ڕۆڵەکاراکەی لە ھاوکێشەکانی ناوچەکە و دانوستانی نێوان کۆماری ئیسلامیی ئێران و عەرەبستان.