پاڵەوانێتیی ئێران و ڕووسیا لە پێشبڕکێی سەربازیی خۆفڕەکانی ساڵی ٢٠٢٢
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i410775-پاڵەوانێتیی_ئێران_و_ڕووسیا_لە_پێشبڕکێی_سەربازیی_خۆفڕەکانی_ساڵی_٢٠٢٢
 لە پێشبڕکێی نێودەوڵەتی خۆفڕە سەربازییەکانی سوپای جیهان لە ساڵی ٢٠٢٢، دوو وڵاتی ئێران و ڕووسیا بە هاوبەشی پلەی یەکەمیان بەدەستهێنا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئاب 28, 2022 10:37 Asia/Tehran
  • پاڵەوانێتیی ئێران و ڕووسیا لە پێشبڕکێی سەربازیی خۆفڕەکانی ساڵی ٢٠٢٢

 لە پێشبڕکێی نێودەوڵەتی خۆفڕە سەربازییەکانی سوپای جیهان لە ساڵی ٢٠٢٢، دوو وڵاتی ئێران و ڕووسیا بە هاوبەشی پلەی یەکەمیان بەدەستهێنا.

 

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی سەدا و سیما، عەمید جەنەڕاڵ "عەلی بیلالی"، وتەبێژی پێشبڕکێی سەربازیی نێودەوڵەتیی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی لە ساڵی 2022ی سوپای جیهان، وتی: لەم پێشبڕکێیەدا وڵاتی بێلاڕووس پلەی دووەمی بەدەستهێناوە و وڵاتی ئەرمینیاش پلەی دووەمی بەدەستهێنا.

" سەردار بیلالی سەبارەت بە هەڵبژاردنی باشترینەکان وتی: لە پێشبڕکێی نێودەوڵەتی خۆفڕە سەربازییەکانی ساڵی ٢٠٢٢ی سوپاکانی جیهان، باشترین فڕۆکەوان لە تیمی کۆماری ئیسلامی ئێران، باشترین تەکنیکار لە تیمی ڕووسی، باشترین وەرزشوان لە تیمی ڕووسی و باشترین تەقەکەر لە تیپی ئەرمەنی هەڵبژێردران.

وتەبێژی کێبڕکێی نێودەوڵەتی فڕۆکە بێفڕۆکەوانە سەربازییەکانی ساڵی ٢٠٢٢ی سوپاکانی جیهان جەختی کردەوە: لەم پێشبڕکێیەدا کە بە ناو راوی شەھێن بە میوانداریی هێزی ئاسمانی سپای پاسداران لە شاری کاشان لە پارێزگای ئیسفەهان لە ناوەڕاستی ئێران بەڕێوەچوو ، حەوت تیم لە وڵاتانی  ڕووسیا، بێلاڕووس و ئەرمینیا و دوو تیمی هیندستان و پاکستان وەک وڵاتانی چاودێر ئامادەبوون.

وتەبێژی پێشبڕکێی سەربازیی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی ساڵی ٢٠٢٢ی سوپاکانی جیهان وتی: سیخوڕیی شەو و ڕۆژ، ئامانجی شەو و ڕۆژ، بۆسەنانەوە و دژە بۆسە، هەروەها ئاراستەکردنی تەقەی تۆپخانەکان لە بەشە جیاوازەکانی ئەم پێشبڕکێیە بوون.