-
پارێزگاری ئیلام: لە ڕۆژێکدا چوار ھەتا پێنج ھەزار زیارەتکاری ئەربەعین لە سنووری میھران ھات و چۆ دەکەن
ئاب 18, 2022 09:19پارێزگاری ئیلام لە ڕۆژئاوای ئێران وتی: لە ئێستادا لە ڕۆژێکدا چوار ھەتا پێنج ھەزار زیارەتکاری ئەربەعین لە سنووری میھران ھات و چۆ دەکەن.
-
ھەڵوەشانەوی تۆڕێکی بانگەواز کردن بۆ ھزری توندئاژۆیانەی سەلەفی لە ئێراندا
ئاب 18, 2022 11:16سەرکردایەتیی پۆلیسی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ئاگاداری نامەیەک داباسی ھەڵوەشاندنەوی تۆڕێکی بانگەواز کردن بۆ ھزری توندئاژۆیانەی سەلەفی لە وڵات دا کرد بە ھەوڵی بەردەوامی ھێزە ھەواڵگری و ئاسایشتییەکان.
-
ساڵگەڕی گەڕانەوەی دیلە سەربەرزەکان بۆ ئێرانی ئیسلامی
ئاب 17, 2022 03:36ئەمڕۆ چوارشەممە ١٧ی ئوتی ٢٠٢٢ ساڵگەڕی دەست پێ بوونی گەڕانەوەی دیلە سەربەرزەکانی شەڕی داسەپاوی ڕژێمی بەعس بە سەر ئێرانی ئیسلامی دایە.
-
وەڵامی ئێران بە دەقی پێشنیارەکەی ئەورووپا: ڕێککەوتن چاوەڕوانی بڕیارە سیاسییەکانە لە کۆشکی سپی دا
ئاب 16, 2022 12:32کۆماری ئیسلامیی ئێران وەڵامی نوسراوەی خۆی لە بارەی دەقە پێشنیارکراوەکەی ئەورووپا کە تیای دا ڕەوتی بووژاندنەوەی ڕاپەڕاندنی تۆکمەوتەواوی بەرجام شی کراوەتەوە ئاراستە کردووەو ڕایگەیاندووە، ئەگەر کاردانەوەی ئەمریکا ھاوڕێی ڕاستبینی و نەرم و نیانی نواندنی بێت ڕێککەوتن مسۆگەر دەبێت.
-
کۆبوونەوەی ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی بە سەرۆکایەتی سەرۆک کۆمار سەبارەت بە دانوستانەکانی رێککەوتنی ناڤۆکی
ئاب 15, 2022 17:51کۆبوونەوەی ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانی بە سەرپەرشتی سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران سەبارەت بە دانوستانەکانی رێککەوتنی ناڤۆکی بەڕێوەچوو.
-
ناسر کەنعانی: یەکجارەکی بوونی دەقی دانوستانەکان؛ بەندە بە پابەندبوون بە هێڵە سوورەکانی ئێرانەوە
ئاب 15, 2022 11:31وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران جەختی کرد: بە دڵنیاییەوە زەمینەیەک هەیە بۆ ڕێککەوتنی ئەتۆمی، بە مەرجێک ڕێز لە هێڵە سوورەکانی کۆماری ئیسلامی بگیرێت و بەرژەوەندییە بنەڕەتییەکانی ئێران لە بەرجام ( بەرنامەی تۆکمەی هەنگاوی هاوبەش ) دا دەستەبەر بکرێت.
-
لێبڕانی دەوڵەتی قەتەر بۆ پەرە پێ دانی پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئێران
ئاب 14, 2022 06:19یاریدەری وەزارەتی دەرەوەی قەتەر لەدیدار لەگەڵ وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران لە سەر لێبڕانی دەوڵەتی ئەو وڵاتە بۆ پەرە پێ دانی پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئێران پێی داگرت.
-
ئەمیر عەبدوڵڵاھییان: بەکارھێنانی زمانی ھەڕەشە بەرامبەر بە ئێران و ئێرانی ھیچ دەرەنجامێکی لێ ناکەوێتەوە
ئاب 14, 2022 02:28وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران لە توییتێکدا وەبیری کۆشکی سپیی ھێنایەوە کە، بەکارھێنانی زمانی ھەڕەشە بەرامبەر بە ئێران و ئێرانی ھیچ دەرەنجامێکی لێ ناکەوێتەوە.
-
وەڵامی ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی بە نامەکەی سکرتێری گشتیی بزوتنەوەی جیھادی ئیسلامیی فەلەستین
ئاب 11, 2022 15:44حەزرەتی ئایەتوڵڵا عوزما خامەنەیی لە وەڵامی نامەکەی سکرتێری گشتیی بزوتنەوەی جیھادی ئیسلامیی فەلەستین، خۆڕاگریی بوێرانەی جیھادی ئیسلامیی بە ھۆکاری بەرز بوونەوەی جێ و شوێنی ئەم بزوتنەوەیە لە ڕووی بەرخۆدان و پوچەڵ کردنەوەی تەڵەکەو پیلانی ڕژێمی زایونی و بە چۆک دا ھێنانی ئەم ڕژێمە زانی.
-
ڕەییسی: ئێران ھیچ جۆرە گۆڕانێک لە جوگرافیای سیاسیی ناوچەکەدا قەبوڵ ناکات
ئاب 11, 2022 12:15سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلام بە دەربڕینی ئەمەی کە ھیچ گۆڕانکارییەک لە جوگرافیای سیاسیی ناوچەکەدا قەبوڵ ناکەین، وتیشی: تاران ھێندە ئامادەیە کە دەتوانێ تەواوی بارستایی و تواناییەکانی بۆ چەسپاندنی سەقام و ئاشتی لە ناوچەی قەوقازو گەشە پێ دانی بەکار بێنێ.