-
سەرکردەی ھێزی دەریایی ئەرتەش: ئاسایشتی دەریایی ئێران بۆ ناوچەکەو جیھان کاریگەرە
ئادار 17, 2022 14:17سەرکردەی ھێزی دەریایی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران وتی: ئەو ئاسایشتەی کە ھێزی دەریایی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران ھەزاران کیلومەتر دوورتر لە ئێران پێکی ھێناوە، بۆ ناوچەکەو جیھان کاریگەرە.
-
وتەبێژی دەوڵەت: بریتانیا لە ھەمبەر دەستەڵاتی گەلی ئێران دا بە چۆک دا ھات
ئادار 17, 2022 13:25وتەبێژی دەوڵەتی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە تویتێکدا نووسی: بریتانیا دوای ٤٠ ساڵ بێ بەڵێنی لە ھەمبەر دەستەڵاتی گەلی ئێران دا بە چۆک دا ھات.
-
ڕزگار کردنی ١٦ سەرنشینی کەشتییەکی ئیماراتی لە کەنداوی فارس
ئادار 17, 2022 11:59بەڕێوەیبەری گشتیی فەرمانگەی قەیرانی پارێزگای بوشەھر لە باشووری ئێران باسی ڕزگارکرانی ١٦ سەرنشینی کەشتییەکی ئیماراتیی کردووە لە ئاوەکانی کەنداوی فارس.
-
ڕوودانی بوومەلەرزەی شەش ڕیختەری لە پارێزگای ھۆرمۆزگانی باشووری ئێران
ئادار 17, 2022 11:04لە ئەنجامی ڕوودانی بوومەلەرزەیەکی ٦ ڕیشتەری لە پارێزگای ھۆرمۆزگانی باشووری ئێران کارەبای ھێندێک لە ناوچەکانی ئەم پارێزگایە پچڕا.
-
ئەمیرعەبدوڵڵاھییان: ھیچ پەیوەندییەک نییە لە نێوان ئازادکرانی «زاغەری و ئاشووری»و وەرگرتنەوەی قەرزەکەی ئێران لە بریتانیا
ئادار 16, 2022 16:13وەزیری دەرەوەی ئێران بە دەربڕینی ئەمەی کە قەرزەکەی ئێران لای بریتانیا وەرگیراوەتەوە، پێی داگرت: ھیچ پەیوەندییەک نییە لە نێوان ئازاد کرانی پارە دەست بەسەردا گیراوەکەی ئێران و ئەوانەی وا لە ئێراندا بە تاوانی ئاسایشتی قۆڵبەست کرابوون.
-
«نازەنین زاغەری» دوای تێپەڕ کردنی سزاکەی لە بەرامبەر وەرگیرانەوەی پارە دەست بەسەر گیراوەکەی ئێران ڕادەستی دەوڵەتی بریتانیا کرا
ئادار 16, 2022 15:00«نازەنین زاغەری» گە بە تاوانی سیخوڕی کردن بۆ بریتانیا لە ئێراندا قۆڵبەست کرا بوو، ئەمڕۆ چوارشەممە دوای تێپەڕکردنی ماوەی سزاکەی لە بەرامبەر سەندرانەوەی پارە دەست بەسەر گیراوەکەی ئێران لە بریتانیا، ڕادەستی دەوڵەتی لەندەن کرا.
-
داکۆکیی مەجلیسی ئێران لە ھەنگاوی پەند پێ دەری سپا لە مەڕ خاپوور کردنی مۆڵگەی موساد لە عێراق
ئادار 15, 2022 13:56نوێنەرانی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران بە واژۆکردنی بەیاننامەیەک لە ھەنگاوی لێبڕاوانەو پەند پێدەری سپای پاسداران لەمەڕ بوردومان کردنی مەکۆی ستراتژیی پیلان و شەڕاشۆیی ڕژێمی تاوانکاری زایونی لە عێراق داکۆکییان کرد.
-
ئەمیر عەبدوڵڵاھییان: شەڕ لە ھەر ناوچەیەکی جیھان بێت ڕاشکاوانە ئیدانەی دەکەین
ئادار 15, 2022 11:50وەزیری کاروباری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە دەربڕینی ئەمەی کە ئێران شەڕ لە ئۆکرانیاو ئەفغانستان و یەمەن و ھەر ناوچەیەکی دیکەی جیھان ڕاشکاوانە ئیدانە دەکات، لە سەر گرتنە بەر ڕێگاچارەی سیاسی لە پرسی ئۆکرانیا پێی داگرت.
-
فەرماندەری ھێزی ئاسمانیی ئەرتەشی ئێران: وەڵامی ئێران بە دەست درێژکاران پەژیوان کەرەوە دەبێت
ئادار 15, 2022 10:28فەرماندەری ھێزی ئاسمانیی ئەرتەشی کۆماری ئیسلامیی ئێران وتی: ھەر دەست درێژکارێکی دژی کۆماری ئیسلامیی ئێران ئەگەر لاساری بکات، دەبێ چاوەڕوانی وەڵامێکی گورچکبڕیش بێت و دیارە وەھا وەڵامێکیش بۆ دوژمنان پەژیوان کەرەوە دەبێت.
-
ئەمیرعەبدوڵڵاھییان بەرەو مۆسکۆ وەڕێ کەوت
ئادار 15, 2022 05:27وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران تارانی بەرەو مۆسکۆ بەجێ ھێڵا.