رەییسی: تۆڵەی خوێنی شەهید سەیاد خودایی لە تاوانکاران شتێکی حەتمیە 
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i408157-رەییسی_تۆڵەی_خوێنی_شەهید_سەیاد_خودایی_لە_تاوانکاران_شتێکی_حەتمیە
سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە پیرۆزبایی و پرسە و سەرەخۆشی شەهید بوونی سەیاد خودایی لە بنەماڵەکەی و سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامیی ڕایگەیاند کە تۆڵەی خوێنی سەیاد خودایی لە تاوانباران حەتمییە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
May 23, 2022 07:07 Asia/Tehran
  • رەییسی: تۆڵەی خوێنی شەهید سەیاد خودایی لە تاوانکاران شتێکی حەتمیە 

سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە پیرۆزبایی و پرسە و سەرەخۆشی شەهید بوونی سەیاد خودایی لە بنەماڵەکەی و سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامیی ڕایگەیاند کە تۆڵەی خوێنی سەیاد خودایی لە تاوانباران حەتمییە.


به‌رگریکاری حەرەم سەرھەنگی پاسدار سەیاد خودایی رۆژی یه‌کشه‌ممه‌ له‌ تاران لە ئەنجامی تاوانێکی تێرۆریستی دژە شۆڕشانی سەر بە ئیستکباری جیھانیی  کرایه‌ ئامانج و شه‌هید بوو.
بەپێی زانیارییەکانی  ناوەندی راگەیاندنی سەرۆک کۆماری؛ سه ید ئیبراهیم ڕه یسی سه رۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕۆژی دووشه ممه به ر له جێهێشتنی تاران بەرەو مه سقه ت، به ئاماژه به تیرۆری شه هید سه یاد خودا یی وتی: به دواداچوون بۆ ئه م ڕووداوه ده یسه لمێنێت که بێ گومان ده ستی ئیستکباری جیهانی له پشت ئه و تاوانەدایە .
رەییسی ئەوەشی خستەڕوو، ئەوانەی بەرامبەر  ھەزەکانی بەرگریکاری حەرەم نوشوستیان ھێنا دەیانەوێت بەم شێوەیە  دەستەوەستانیی خۆیان نیشان بدەن.
سه‌رۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران به‌ ئاماژه‌ به‌ سه‌ردانه‌که‌ی بۆ عومان هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند که‌ ئه‌م سه‌ردانه‌ له‌سه‌ر بانگهێشتی فه‌رمیی هه‌یسه‌م بن تاریق سوڵتانی عومان به‌ڕێوه‌ ده‌چێت.