-
«قاڵیباف» لە ڕێ و ڕەسمی سوێند خواردنی ئایەتوڵڵا «ڕەییسی»دا : خولی تازەی بەڕێوەبەرایەتیی وڵات دەبێ خولی لێھاتوویی و وەڵام دانەوە بێت
ئاب 05, 2021 09:17سەرۆکی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران لە ڕێ و ڕەسمی سوێند خواردنەکەی ئایەتوڵڵا «سەیید ئیبراھیم ڕەییسی»دا جەتی کرد: خولی تازەی بەڕێوەبەرایەتیی وڵات دەبێ خولی لێھاتوویی و وەڵام دانەوە بێت.
-
دەست پێکرانی ڕێ و ڕەسمی سوێندخواردنی ئایەتوڵڵا «سەیید ئیبراھیم ڕەییسی» لە مەجلیسی شورای ئیسلامی
ئاب 05, 2021 13:28ڕێ و ڕەسمی سوێندخواردنی ئایەتوڵڵا «سەیید ئیبراھیم ڕەییسی» سەەرۆکی دەوڵەتی سیانزەھەم بە ئامادە بوونی سەرۆکی ھێزی داد، کاربەدەستانی حکومەتی و لەشکری و میوانانی بیانی لە مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران دەستی پێکرا.
-
ئێران لە بارەی ڕووداوە دەریاییە ساختەکانەوە وشداری داو خوازیاری ڕاگرتنی بوو
ئاب 05, 2021 12:28باڵوێزو یاریدەری نوێنەرایەتیی ئێران لە ڕێکخراوەی نەتەوەکان لە نامەیەک دا بۆ سەرۆکی ئەنجومەنی ئاسایشت سەبارەت بە ھەوڵە گومانلێکراوەکانی ئەم دواییە بۆ دروست کردنی ڕووداوی ساختەی دەریایی لە کەنداوی فارس و واوەتر لەوەش وشداری داو خوازیاری ڕاگیرانی وەھا کردەوەگەلێکی نابەرپرسانەو زیانبار بۆ ئاسایشتی و سەقامی ناوچەکە بوو.
-
ئەمڕۆ ڕێ و ڕەسمی سوێندخواردنی سەرۆک کۆماری ئێران بەڕێوە دەچێت
ئاب 05, 2021 06:31ڕێ و ڕەسمی سوێندخواردنی سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی ئێوارەی ئەمڕۆ پێنج شەممە لە مەجلیسی شورای ئیسلامی بەرپا دەکرێت.
-
سەرۆک کۆماری عێراق گەییشتە تاران
ئاب 05, 2021 06:23سەرۆک کۆماری عێراق بۆ بەشداری لە ڕێ و ڕەسمی سوێندخواردنی سەرۆک کۆمارەتیی ئێران گەییشتە تاران
-
ڕەییسی: کەس بەدەر لە یەمەن بۆی نییە بۆ ئەم وڵاتە بڕیار بدات
ئاب 05, 2021 02:54«سەیید ئیبراھیم ڕەییسی» سەرۆک کۆماری ئێران لە دیدار لەگەڵ «موحەممەد عەبدۆسسەلام» ناردراوی تایبەتیی دەوڵەتی ڕزگاریی نیشتیمانیی یەمەن، وێڕای پێداگرتن لە سەر ئەمەی کە کەس بەدەر لە یەمەن بۆی نییە بۆ ئەم وڵاتە بڕیار بدات، وتیشی: ئەمڕۆکە بە تەواوی جیھان و تەنانەت دەست درێژکارانیش ئەوە دەرکەوتووە کە سەرکەوتووی ڕاستەقینەی گۆڕەپانەکە کێیە.
-
ڕەییسی: بەرماوەی ھێزەکانی بیانی دەبێ ھەرچی خێراتر لە خاکی سووریا بکشێنەوە
ئاب 05, 2021 02:37سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی وتی: بەرماوەی ھێزەکانی بیانی دەبێ ھەرچی خێراتر لە خاکی سووریا بکشێنەوە.
-
بەشداریی کاربەدەستانی بیانی لە ڕێ و ڕەسمی سوێندخواردنی سەرۆک کۆماری تازەی ئێران
ئاب 04, 2021 14:42ئاھەنگی سوێندخواردنی ئایەتوڵڵا «سەیید ئیبراهیم ڕەییسی» ڕۆژی پێنجشەممە ١٤ی گەلاوێژ کاتژمێر ١٧ بە بەشداریی بەرپرسانی بیانی و ناوخۆیی بەڕێوەدەچێت.
-
یەکەم کۆبوونەوەی فەرمیی سەرۆک کۆماری ئیسلامیی ئێران دوای تەنفیز
ئاب 04, 2021 07:40«سەیید ئیبراھیم ڕەییسی» سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی بەیانیی ئەمڕۆ چوارشەممە لە کۆبوونەوەی لێژنە پسپۆڕییەکانی بنکەی خەباتی دژی کۆرۆنا بەشداریی کرد.
-
خەتیب زادە: قەومانی ڕووداوی ئاسایشتی بۆ کەشتی و پاپۆڕەکان لە کەنداوی فارس و دەریای عوممان گومانلێکراوە
ئاب 04, 2021 03:11وتەبێژی وەزارەتی کاروباری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران شەوی چوارشەممە ھەواڵە بڵاوکراوەکان سەبارەت بە قەومانی ڕووداوگەلی ئاسایشتیی یەک لە دوای یەک بۆ کەشتییەکان لە ناوچەی کەنداوی فارس و دەریای عوممانی بە تەواوی بە جێگای گومان زانی و لە بارەی ھەرچەشنە چەواشەکارییەکی درۆینە بۆ ئامانجی دوژمنانەی سیاسی وشداریی دا.