-
ئەمڕۆ چوارشەممە یەکەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزانی پیرۆزە لە ئێراندا
نیسان 13, 2021 16:04بنکەی مانگ دۆزینەوەی نووسینگەی ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ڕایگەیاندووە، ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٥ی خاکەلێوەی ١٤٠٠ی کۆچیی ھەتاوی، یەکەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزانی پیرۆزی ساڵی ١٤٤٢ی کۆچیی مانگییە لە ئێرانی ئیسلامی دا.
-
ئەمیر عەبدوڵڵاھییان: ھاوکات بوونی دانوستانی ڤییەناو کرداری تێکدەرانی دوژمن بە ھەڵکەوت نییە
نیسان 13, 2021 12:53ھاریکاری تایبەتیی سەرۆکی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران بۆ کاروباری نێونەتەوەیی، ھاوکات بوونی دانوستانی ڤییەناو کرداری تێکدەرانی دوژمنی لە دامەزراوەی ناڤۆکی «نەتەنز» بە ئەنقەست زانی.
-
زەریف ڕوو لە گۆتریش: کردنە ئامانجی بە ئەنقەستی دامەزراوەی ناڤۆکیی تاوانی جەنگییە
نیسان 13, 2021 12:01«موحەممەد جەواد زەریف» وەزیری دەرەوەی ئێران لە نامەیەک دا بۆ «ئانتۆنیۆ گۆتریش» سکرتێری گشتیی ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە بارەی تیرۆریزمی ناڤۆکی و کاری تێکدەرانە لە ناوەندی پیتاندنی نەتەنز نووسی: کردنە ئامانجی بە ئەنقەستی دامەزراوەیەکی ناڤۆکی کە لەژێر چاودێری دایە، تاوانی جەنگییە.
-
جەختی ڕۆحانی لە سەر قوڵ کردنەوەو پەرە پێدرانی پەیوەندیی ئابووریی ئێران و ڕووسیا ھاوتەریب لەگەڵ پەیوەندیی سیاسی دا
نیسان 13, 2021 10:29سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی وێڕای ئاماژە کردن بە گرینگایەتیی پەیوەندیی نێوان ئێران و ڕووسیاو پێویستیی بەھرەوەرگرتن لە بارستاییەکانی دوو وڵات بۆ بەرز کردنەوەی ئاستی پەیوەندییەکان لە ھەموو بوارێکدا بە تایبەت پەیوەندیی ئابووری و بازرگانی و جەخت کردن لە سەر خواستی کاربەدەستانی باڵای ھەردووک وڵات لەمەڕ پەرە پێدانی ئەو پەیوەندییانە، لە سەر پێویستیی گەشە پێدانی پەیوەندییەکان لە ئاراستەی بەرژەوەندیی بەرامبەرو بەبێ کاریگەری وەرگرتن لە گوشاری دەرەکی، پێی داگرت.
-
عەراقچی بەرەو نەمسا وەڕێکەوت
نیسان 13, 2021 10:03یاریدەری سیاسیی وەزیری کاروباری دەرەوەو سەرۆکی شاندی دانوستانکاری ئێران، بۆ بەردەوام کردنی دانوستان لەگەڵ تاقمی چوارو یەک بەرەو ڤیەنای پێتەختی نەمسا وەڕێکەوت.
-
زەریف گەییشتنی مانگی ڕەمەزانی لە موسڵمانانی جیھان پیرۆز کرد
نیسان 13, 2021 06:30وەزیری کاروباری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە توییتێکدا گەییشتنی مانگی ڕەمەزانی لە موسڵمانانی جیھان پیرۆز کرد.
-
غەریب ئابادی: پیتاندن لە دامەزراوەی نەتەنز پەکی نەکەوتووە
نیسان 13, 2021 05:13باڵوێزو نوێنەری ھەمیشەیی ئێران لای ڕێکخراوە نێوەنەتەوەییەکان لە ڤییەنا وێڕای پێداگرتن لە سەر ئەمەی کە پیتاندن لە نەتەنز پەکی نەکەوتووە، جەختی کرد: ڕەوتی گۆڕینی ئەو مەکینانەی « IR-1 » وا زەبریان وێکەوتووە بەلەسەدا ٥٠ی ھێزی زیاتری پیتاندن خێرا دەستی پێکراو مەکینە تازەکانیش دەکەونە گەڕ.
-
زەریف: ھێزەکانی بیانی دەبێ ناوچەکە چۆڵ کەن
نیسان 13, 2021 04:52وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران لە سەر کشانەوەی ھێزەکانی بیانی لە ناوچەکە پێی داگرت.
-
ڕێ و ڕەسمی «خوو گرتن بە قورئانەوە» بە ئامادە بوونی ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی بەڕێوە دەچێت
نیسان 13, 2021 04:29لە دەستپێکی مانگی ڕەمەزانی پیرۆز، ڕێ و ڕەسمی «خوو گرتن بە قورئانەوە» بە ئامادە بوونی ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی لە ڕێگای پەیوەندیی ڤیدۆیی نێوان حسەینیەی ئیمام خومەینی(رە) لەگەڵ نوێژگەی تاران بەڕێوە دەچێت.
-
ئێران ھەنگاوەکەی یەکێتیی ئەورووپای لە مەڕ بایکۆت کردنی ٨ کاربەدەستی ئێرانی شەرمەزار کرد
نیسان 12, 2021 23:36وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە بارەی ھەنگاوەکەی یەکێتیی ئەورووپا لە بارەی دانانی ناوی کۆمەڵێک لە کاربەدەستان و دامەزراوەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە نێو پێڕستی بایکۆتەکانی مافی مرۆڤی ئەم یەکێتییە، وتی: ئێران ئەو ھەنگاوە بە توندی شەرمەزار دەکات و بە بێ بایەخی دەزانێت.