-
ئەمڕۆ ڕۆژی سروشتە لە ئێران دا
نیسان 01, 2021 16:34ئەمڕۆ ھەینی سیانزەھەمین ڕۆژی مانگی خاکەلێوە لە ڕۆژمێری فەرمیی ئێران دا وەک ڕۆژی سروشت ناودێری کراوە.
-
سەردار گودەرزی: مۆڵگەی تاقمە تیرۆریستەکان بە ھاریکاریی ھاوبەشی ئێران و عێراق تێک دەڕوخێندرێن
نیسان 01, 2021 12:19فەرماندەری سنوورەوانیی ھێزی ئینتیزامیی ئێران وێڕای ئاماژە کردن بە ھاواھەنگیی باسی نێوان سنوورەوانیی کۆماری ئیسلامیی ئێران و عێراق، وتیشی: لەو بەرنامە ھاوبەشانەی سنوورەوانیی ئەم دوو وڵاتە لە ئەمساڵ دا تێکڕوخاندنی بنکە و مۆڵگەی تاقمە تیرۆریستەکان و کەسانی یاخی بوو دەبێت.
-
رۆحانی: نۆرەی پێنج کۆ یەکە کە ئەرکی خۆی بەجێ بێنێ
نیسان 01, 2021 09:30سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی ڕایگەیاند: ئێران تەواوی بەڵێنەکانی خۆی جێبەجێ کردووەو بە دووی ئاشتی دایە، ئەمڕۆکە ئیدی نۆرەی پێنج کۆ یەکە کە ئەرکی خۆی بەجێ بێنێ.
-
12ی خاکەلێوە، ڕۆژی کۆماری ئیسلامیی ئێران
نیسان 01, 2021 05:01ئەمڕۆ پێنج شەممە ڕۆژی «کۆماری ئیسلامی ئێران» ڕەنگدانەوەی ڕاستەقینەی خواستی گەلی مەزنی ئێران لە وەدی ھێنانی سەربەرزیی ئیسلامی و دیاری کردنی چارەنووسی وڵات بە ھۆی خەڵکی شۆڕشگێڕی ئێرانەوەیە.
-
بەیاننامەی ئەرتەشی ئێران بە بۆنەی ڕۆژی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە
ئادار 31, 2021 17:58ئەرتەشی ئێران دوانزەی خاکەلێوە ڕۆژی کۆماری ئیسلامیی ئێرانی بە ڕۆژی کۆتایی ھێنان بە پیلانی دوژمنان و دەستەڵاتی ملھوڕانەی ڕژێمی پاشایەتی زانی.
-
ڕەبیعی: بەڵگەنامەی ھاوکاریی ئێران و چین داگری ھیچ بەڵێنەمەندییەک بۆ ھیچ لایەکیان نییە
ئادار 30, 2021 23:22وتەبێژی دەوڵەتی ئێران بە ڕاگەیاندنی ئەمەی کە بەڵگەنامەی ھاوکاریی ئێران و چین، پەیمان، گرێبەست و یان بەڵێننامەی نێونەتەوەیی نایەتە ئەژمار، وتیشی: ئەم بەڵگەنامەیە نەخشەڕێگایەکەو بەس، چونکو داگری ھیچ بەڵێنەمەندییەک بۆ ھیچ لایەکیان نییە.
-
ڕۆحانی: تیرۆریزمی ئابووریی ئەمریکا دژی گەلی ئێران ھێشتاش ھەر بەردەوامە
ئادار 30, 2021 22:39سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی وێڕای ئاماژە کردن بە تەنگژەی ئابووری و بایکۆتەکانی ئەمریکا دژی گەلی ئێران لە ساڵی ڕابردوو وتی: دڕندەکاریی دەگمەن و تیرۆریزمی ئابووری دژی گەلی ئێران، ھێشتاش ھەر بەردەوامە.
-
ھۆگریی چەند وڵات بۆ ھاوکاری لە تاقیکردنەوەی پێکوتە ئێرانییەکەی «بەرەکەت»
ئادار 30, 2021 22:25کارگێڕی توێژینەوەی تایبەت بە پێکوتەی ئێرانیی کۆرۆنا، وتی: وڵاتانی گردوپەڕمان ھۆگری ئەوەن کە بەشداریی قۆناغی سێھەمی تاقیکردنەوەی پێکۆتە ئێرانییەکەی کۆرۆنا واتە « کوڤ ئێران بەرەکەت» بکەن.
-
بازرگانیی ٧٣ ملیارد دۆلاریی ئێران لە دژوارترین ھەل و مەرج دا
ئادار 30, 2021 22:01وەزیری پیشەسازی و کانزاو بازرگانیی ئێران وتی: لە ساڵی ڕابردوودا ١٤٦ ملوێن تەن کەل و پەل ھاوردەی وڵات و یان ڕەوانەی دەرەوە کراوەو ئەمەش بایی ٧٣ ملیارد دۆلار بووە لە ساڵێکدا.
-
سەردار سەلامی: دوژمن لە خەویش دا قەت بیر لە شەڕی دژی ئێران ناکاتەوە
ئادار 30, 2021 11:04فەرماندەری سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی وتی: دوژمن لە خەویش دا قەت بیر لە شەڕی دژی ئێران ناکاتەوە، چونکو خۆڕاگریی گەلی ئێرانی بینیوەو دەزانێ بۆ سەرکەوتن بەسەر دوژمن دا تەیارو ئامادەین.