-
بەشداریی 88.48% جەماوەری تورکیا لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتیی کۆماری تورکیا
May 14, 2023 18:02لە سیانزەهەمین هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی تورکیادا 88.48%ی خاوەنی مەرجی دەنگدان چوونەتە بەردەم سندوقەکانی دەنگدان.
-
دوایین ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی تورکیا؛ ئەردۆغان 52%، کلیچدارئۆغڵو 42%
May 14, 2023 19:44بەپێی دوایین ئەنجامی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی و پەرلەمانی تورکیا کە وردە وردە ڕادەگەیەنرێت، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان 52% و کەمال کلیچدارئۆغڵو 42%ی دەنگەکانیان بەدەستهێناوە.
-
ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنەکانی تورکیا
May 14, 2023 19:34بە لەبەرچاوگرتنی 19.15%ی ئەو دەنگانەی بەدەست هاتوون، ئەنجامە بەراییەکانی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی تورکیا بەم شێوەیەن: ئەردۆغان: 55.46% (4990807 دەنگ) و کەمال کلیچدارئۆغڵو 38.57% (3471073 دەنگ).
-
کۆتایی هاتنی پرۆسەی دەنگدان لە تورکیا
May 14, 2023 14:01کەناڵی ئەلجەزیرە کۆتایی هاتنی دەنگدان لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی و سەرۆکایەتیی تورکیای ڕاگەیاند.
-
ئەردۆغان و کلیچدارئۆغڵو، دوو کاندیدی ڕکابەری هەڵبژاردنەکانی تورکیاش دەنگیان دا
May 14, 2023 09:56ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆکی ئێستا و کاندیدی هاوپەیمانیی «جمھور» و کەمال کلیچدارئۆغڵو کاندیدی هاوپەیمانی "میللەت" کە بە شەش پارتەکە ناسراوە، لە دوو سندوقی دەنگدانی جیاوازەوە دەنگیان دا.
-
چاوشئۆغڵو: تۆمەتی دەستوەردانی ڕووسیا لە هەڵبژاردنەکانی تورکیا ڕاست نییە و نادادپەروەرانەیە
May 14, 2023 05:51وەزیری دەرەوەی تورکیا لێدوانەکانی ئۆپۆزسیۆن له بارەی دەستوەردانی ڕووسیا له هەڵبژاردنەکانی ئەم وڵاتەی به درۆ و نادادپەروەرانە ناوبرد.
-
ھەڵبژاردن لە تورکیا دەستی پێکرد
May 14, 2023 04:46سەرەنجام ڕۆژە گرینگەکەی تورکیا گەییشت و کاتژمێر 8:00ی بەیانیی ئەمڕۆ یەکشەممە جەماوەری ئەم وڵاتە بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار و ئەندامانی پەرلەمانی وڵاتەکەیان چوونەبەردەم سندوقەکانی دەنگدان و لەم پرۆسەیەدا بە پێی یاسا ٦٠ملیۆن و ٢٩٧هەزار و ٨٣٤ دەنگدەر کە تەمەنیان لە سەرو ١٨ ساڵەوەیە مافی بەشداریکردن لە دەنگدانیان هەیە.
-
ئەردۆغان: ئەنجامی هەڵبژاردن هەرچییەک بێت قبوڵی دەکەم
May 13, 2023 23:32«ڕەجەب تەیب ئەردۆغان» سەرۆکی ئێستای تورکیا و کاندیدی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی داهاتووی تورکیا، لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا جەختی لەوە کردەوە کە ئەنجامی هەڵبژاردنەکە هەرچییەک بێت قبوڵی دەکات.
-
ژماردنەوەی دەنگەکانی «محەڕەم ئینجە» لە هەڵبژاردنەکانی تورکیا
May 13, 2023 22:38سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای هەڵبژاردنەکانی تورکیا ڕایگەیاند، دەنگەکانی «محەڕەم ئینجە» کە یەکێک بوو لەو چوار کاندیدەی ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی تورکیاو دوو ڕۆژ لەمەوبەر لە بەردەوام کردنی ململانێی ھەڵبژاردن کشایەوە، لە کۆتایی ڕۆژی دەنگداندا دەژمێردرێت و کاریگەر دەبێت.
-
ھاوسەرۆکی پارتی دیموکراتی گەلان: سبەینێ مێژووی تورکیا دەنووسرێتەوە
May 13, 2023 22:21پەروین بوڵدان ھاوسەرۆکی پارتی دیموکراتی گەلان «ھەدەپە» ڕایگەیاندووە، خەڵکی وان ئیرادەیەکی گەورە پیشان دەدەن و سبەینێ رۆژێکی خۆش دەبێت و مێژوو دەنووسرێتەوە.