-
سەرچاوەهەواڵیەکان ڕاپۆرتیان دا کە بانگهێشت کراوە لەبنیامین نتانیاهۆسەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایۆنی بۆ وتاردان لە کۆنگرەی ئەمریکا
حوزهیران 01, 2024 06:31مالپەڕێ ئاکسیۆس ڕاپۆرتی دا کە سەرکردە دێموکرات وکۆماریخوازەکان لە کۆنگرەی ئەمریکا بەشێوەی ڕەسمی لە نتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایۆنی بانگهێشتیان کردووە هەتا بۆ یاسادانەری لە کۆنگرەی ئەمریکا وتاربدات
-
پۆلیسی نێویۆرک ژمارەیەک لە چالاکانی بەشداربوو لەخۆپیشاندانێک کە لە پشتیوانی لەفەلەستینیەکان وشەرمەزارکردنی پشتیوانی ڕژێمی زایۆنی بۆ غەززە بەڕێوەچوو، دەسگیرکرد
حوزهیران 01, 2024 09:57بەقسەی شایەتحاڵانیی بەشداربوو لە خۆپێشاندانەکە دوای تێکەڵچوونی توندلەگەڵ پۆلیس بەش گەلێک لە مۆزەی بروکلین لەشاری نیۆیۆرکیان خستە ژێر کۆنترۆڵی خۆیان
-
کاردانەوەی ڕوسیا بە پەلاماری زایۆنیستەکان بۆسەر کەمپی ئاوارە فەلەستینیەکان لە ڕەفەح
حوزهیران 01, 2024 06:45وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕوسیا وێڕای ڕاگەیاندنی ئەوەی کە پەلاماری زایۆنیستەکان بۆسەر کەمپی ئاوارە فەلەستینیەکان لە ڕەفەح لێکەوتەی ڕاستەوخۆی گرینگی نەدانی تلاویڤە بە بڕیارەکانی ئەنجومەنی ئاسایشی ڕیکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان و کۆگەی گشتی ئەو ڕێکخراوە خوازیاری تەواوکردنی ئەو شەڕەو دابینی بواری دەسڕاگەیشتنێکی دڵنیا بوو بۆ گەیاندنی یارمەتی مرۆیی بەو خەڵکە.
-
مێدوێدۆف وریایی دا بەرامبەر بە سەرهەڵدانی شەڕێکی هەمەلایەنەی وڵاتەکەی لەگەڵ ناتۆ
حوزهیران 01, 2024 05:05"دیمێتری مێدوێدۆف"ی سەرۆک کۆماری پێشوی ڕوسیا لەدوای بڵاوبوونەوەی چەند ڕاپۆرتێک سەبارەت بە دانی چرا سەوز بە ئۆکراینیا بۆ هەڵکوتانە سەر خاکی وڵاتەکەی وریایی دا کە ئەو مۆڵەتنامە دەتوانێ ببێتە هۆکارێک بۆ دەسپێکی تێکهەڵچون لەگەڵ وڵاتانی ناتۆ.
-
ڕەخنەی لاورۆڤ لە هەوڵی ئەمریکا بۆ پاراستنی زاڵخوازیەکەی لە جیهان
May 30, 2024 13:06وەزیری دەرەوەی ڕوسیا لەبەردەم باڵوێزی زۆرتر لە ٤٠ وڵات بە توندی ڕەخنەی گرت لەئەمریکا لەبەر هەوڵدانی بۆ زاڵبوونی بەسەر کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی.
-
گوترێش: با ڕژیمی زایۆنیستی ڕێز بگرێ لە بڕیارەکەی دادگەی لاهە
May 30, 2024 08:40سکرتێری گشتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان لەمیانەی گوتارێک وێرای ئاماژە بەوەی کە ئاستی قوربانی و کاولکاری لەئاکامی پەلاماری زایۆنیستەکان بۆسەر کەرتی غەزە دەگمەن و بێ وێنەیە، پێداگریشی کرد کە بڕیاری دادگەی نێودەوڵەتی لاهە پێویستە جێ بەجێ ببێ و ئەو ڕژیمە دەبێ ڕێزی لێ بگرێ.
-
پێداگری سەرۆک کۆمارانی چین و میسر لەسەر جێگیرکرانی ئاگربڕ لە غەزە
May 30, 2024 05:34سەرۆک کۆماری چین لەمیانەی چاوپێکەوتنی لەگەڵ هاوتا میسریەکەی وێرای ڕاگەیاندنی ئەوەی کە پەلامارەکانی ڕژیمی زایۆنیستی بۆسەر غەزە بۆتە هۆی زۆرتربوونی قوربانیانی سڤیل و سەرهەڵدانی قەیرانی مرۆیی لەو ناوچە پێداگریشی کرد کە هەنوکە گرینگتیرین بابەتی بەردەم پیکەن جێگیرکردنی ئاگربڕو کۆتایی هێنان بەو شەڕەیە.
-
ڕەخنەی ڤینەزوئیلاو کولومبیا لە بێ هەڵوێستی لەهەمبەر قەڵاچۆی خەڵکی غەزە لەلایەن زایۆنیستەکانەوە
May 29, 2024 11:44سەرۆک کۆمارانی ڤینێزۆئیلاو کولومبیا دڕندەکاریەکانی ئەمدوایانەی رژیمی زایۆنیستی لە کەمپی پەرتەوازەو ئاوارەکانی شاری ڕەفەح"یان بە قەڵاچۆ پێناسە کردوو ڕەخنەیان گرت لە بێ هەڵوێستی زلهێزەکانی جیهان و ڕانەگرتنی ئەو کۆمەڵکوژیانە.
-
ڕێکخراوی مانگی سوور خوازیاری ئاگربڕ بوو لە کەرتی غەزە
May 29, 2024 08:45فیدڕاسیۆنی نێودەوڵەتی مانگی سوور ئەمڕۆ چوارشەم خوازیاری ئاگربڕو مۆڵەتی بردنی بەبێ مەرجی یارمەتی مرۆییانە بوو، بۆ غەزە.
-
ناڕەزایەتی لەبەردەرکی باڵوێزخانەی رژیمی زایۆنیست لە میکزیک توندو تیژی لێ کەوتەوە
May 29, 2024 08:41ناڕەزایەتی ژومارەیەک دژبەری پەلامارەکەی ئەمدوایانەی زایۆنیستەکان بۆسەر ڕەفەح لەبەردەرکی باڵوێزخانەی ئەو ڕژیمە لە پیتەختی میکزیک بە چوونی پۆلیس بۆ ئەو شوێنە توندو تیژی لێکەوتەوە.