تورکیا ناوی مەزڵووم عەبدیی لە لیستی تیرۆر سڕییەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i446508-تورکیا_ناوی_مەزڵووم_عەبدیی_لە_لیستی_تیرۆر_سڕییەوە
وەزارەتی ناوخۆی تورکیا ناوی مەزڵووم عەبدی، یەک لە بەرپرسانی کوردی سوریای لە لیستی تیرۆریستە داواکراوەکاندا لابرد، ئەم بڕیارە پاش دەستنیشانکرانی وەک ڕاوێژکاری سەرۆکایەتی کۆماری سوریا دراوە.
(last modified 2026-09-04T15:22:03+00:00 )
ئه‌یلوول 04, 2026 18:51 Asia/Tehran
  • تورکیا ناوی مەزڵووم عەبدیی لە لیستی تیرۆر سڕییەوە

وەزارەتی ناوخۆی تورکیا ناوی مەزڵووم عەبدی، یەک لە بەرپرسانی کوردی سوریای لە لیستی تیرۆریستە داواکراوەکاندا لابرد، ئەم بڕیارە پاش دەستنیشانکرانی وەک ڕاوێژکاری سەرۆکایەتی کۆماری سوریا دراوە.

بەپێی هەواڵی میدیاکانی تورکیا، پێشتر ناوی "مستەفا خەلیل عەبدی" ناسراو بە مەزڵووم عەبدی لە لیستی داواکراوانی وەزارەتی ناوخۆی تورکیادا بووە و تۆمەتی چالاکیی تیرۆریستیی خرابووە پاڵی. ئەم بڕیارە لە کاتێکدا دراوە کە مەزڵوم عەبدی لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا لەلایەن حکومەتی کاتی سوریاوە وەک ڕاوێژکاری سەرۆکایەتی سوریا دەستنیشانکرا. دەستبەکاربوونی عەبدی وەک ڕاوێژکاری سەرۆکایەتی کۆماری سوریا و سڕدرانەوەی ناوی لە لیستی تیرۆری تورکیا لە کاتێکدایە کە داهاتووی پەیوەندییەکانی دیمەشق و هێزە کوردییەکان و هەروەها چۆنیەتیی یەکخستنی پێکهاتە سەربازی و سیاسییەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، ئێستایش هەر پرسێکی گرنگ دێتە ئەژمار لە ڕووداو و گۆڕانکارییەکانی ئەم وڵاتەدا.