-
وەزیری دەرەوەی پێشووتری ئەمریکا ماڵئاوایی لە ژیان کرد
ئادار 24, 2022 02:06میدیاکانی ئەمریکی مردنی «مادلین ئۆلبرایت» وەزیری دەرەوەی پێشووتری ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکایان لە تەمەنی ٨٤ ساڵی دا ڕاگەیاند.
-
خەتیب زادە: ڕێکخراوەی ھاوکاریی ئیسلامی با پێش بە پێدزەی ڕژێمی زایونی لە جیھانی ئیسلام دا بگرێت
ئادار 23, 2022 15:27نوێنەری کۆماری ئیسلامیی ئێران لە کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی ڕێکخراوەی ھاوکاریی ئیسلامی پێی داگرت:ڕێکخراوەی ھاوکاریی ئیسلامی با پێش بە پێدزەی ڕژێمی زایونی لە جیھانی ئیسلام دا بگرێت.
-
عیمران خان : موسڵمانان بۆ بەرەڤانی کردن لە بەھا ئیسلامییەکان بەرەیەکی ھاوبەش پێک بھێنن
ئادار 23, 2022 00:30سەرۆک وەزیرانی پاکستان لە سەر کەڵک وەرگرتن لە بارستایی ڕێکخراوەی ھاوکاریی ئیسلامی بۆ ھێزمەند کردنی بەرنگاربوونەوەی بەکۆمەڵ لە ھەمبەر دیاردەی ئیسلام ترسێن کردن و ڕۆڵگێڕان لە ڕاگەییشتن بە ئاڵنگارییە ناوچەیی و نێونەتەوەییەکان پێی داگرت و خوازیاری سەرکەوتنی ئارمانجە ھاوبەشەکان لەوانە داکۆکی لە فەلەستین و پێکھاتنی بەرەی یەکگرتوو بۆ بەرەڤانی کردن لە بەھا ئیسلامییەکان بوو.
-
زلێنێسکی جارێکی تر خوازیاری دیدار لەگەڵ پوتین بوو
ئادار 22, 2022 06:42«ڤلۆدیمیر زلێنێسکی» سەرۆک کۆماری ئۆکرانیا جارێکی تر خوازیاری دیدارو وتووێژی ڕاستەخۆ بوو لەگەڵ «ڤلادیمیر پوتین»ی سەرۆک کۆماری ڕووسیا.
-
بانگ کرانی باڵوێزی ئەمریکا لە مۆسکۆ بۆ وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا
ئادار 22, 2022 06:13وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ڕووسیا بۆ ناڕەزامەندی دەربڕین بەرامبەر بە بانگەشەی ئەم دواییەی سەرۆک کۆماری ئەمریکا دژی سەرۆک کۆماری ڕووسیا باڵوێزی ئەمریکا لە مۆسکۆی بانگ کرد.
-
تالیبان: داعش پرۆژەی ھەواڵگریی داگیرکەران لە ئەفغانستان دا بوو
ئادار 21, 2022 16:24سەرۆکی ھەواڵگریی دەوڵەتی تالیبان لە ئەفغانستان، تاقمی تیرۆریستیی داعشی بە پرۆژەی ھەواڵگریی داگیرکەران لەو وڵاتەدا زانی.
-
پەیامی پیرۆزبایی «پاشینیان» بۆ ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی بە بۆنەی ھاتنی نەورۆزەوە
ئادار 21, 2022 14:49سەرۆک وەزیرانی ئەرمینیا لە پەیامگەلێک دا بۆ ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی و سەرۆک کۆماری ئێران، گەییشتنی ساڵی ١٤٠١ی پیرۆز کرد.
-
ئەمریکا بە فەرمی شەڕی دژی ڕووسیای ڕەت کردەوە
ئادار 19, 2022 12:59وەزیری بەرەڤانیی ئەمریکا: ئەمریکا لە ئۆکرانیا شەڕ دژی ڕوسیا ناکات ، چونکو کەس پێی خۆش نییە ململانێی نێوان دوو وڵاتی خاوەن چەکی ئەتۆمی ببینێت.
-
مۆسکۆ بۆ وەڵامدانەوەی بایکۆتە نایاساییەکانی ڕۆژئاوا ئامادە دەبێت
ئادار 19, 2022 11:55وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا ڕایگەیاند: مۆسکۆ خەریکی لێکدانەوەی بایکۆتە نایاساییەکانی ڕۆژئاوایە.
-
لاڤرۆڤ : هەوڵی جدی دەدەین بۆ گفتوگۆ و چارەسەرکردنی کێشەکان له گەڵ ئەوروپا
ئادار 19, 2022 05:26وەزیری دەرەوەی روسیا دەڵێت، وڵاتەکەی هیچ کات دەرگای گفتوگۆ لەگەڵ ئەوروپا داناخات و هەوڵی جدی دەدات گفتوگۆ بکەن بۆ چارەشەرکردنی کێشەکان تەنانەت ئەگەر ئەوروپاش دەرگای گفتوگۆ لەگەڵ روسیا دابخەن.