-
روسەکان کیەڤیان گەمارۆداوە و سەرۆکی ئوکراینیش دەڵێ پێتەختی بە جێ نەهێشتووە
شوبات 26, 2022 07:41ئەمڕۆ سێیەم ڕۆژی هێرشی ڕوسیایە بۆسەر ئۆکرانیا، شەڕ چووەتە ناو کیەڤی پایتەختەوە و چەند شوێنێک کەوتوونەتە دەست هێزەکانی ڕوسیا، ڤۆلۆدیمێر زیلینسکی-ش دەڵێ هەر لە پایتەختی وڵاتەکەی ماوەتەوە .
-
لە کیەڤی پایتەختی ئۆکراین شەڕی کۆڵان بە کۆڵان دەستیپێکرد
شوبات 26, 2022 08:06 ماوەی سێ ڕۆژە شەڕ و ڕووبەڕووبوونەوەی نێوان هەردوو وڵاتی روسیا و ئۆکراین بەردەوامی هەیە و بەپێی هەواڵی میدیا جیهانییەکان، شەڕی کۆڵان بە کۆڵان لە ناو کیەڤی پایتەختی ئۆکراین دەستیپێکردووە.
-
روسیا بڕیارنامەی ئەنجومەنی ئاسایشی ڤیتۆ کرد
شوبات 26, 2022 04:44روسیا بڕیارنامەی ئەنجوومەنی ئاسایشی لەسەر شەرمەزار کردنی پەلامار بۆسەر ئوکراین ڤیتۆ کرد .
-
«زلێنسکی» داوای دانوستان لە «پوتین» دەکات
شوبات 25, 2022 15:25«ڤیلادیمیر زلێنسکی» سەرۆک کۆماری ئۆکرانیا لە پەیامێکی ڤیدیۆیی دا کە لە کەناڵی تلێگرامیی خۆی دا بڵاو بووەوە داوای لە «ڤیلادیمیر پوتین»ی ھاوتای ڕووسیی خۆی بانگێشتنی کرد ھەتا پێکەوە دابنیشن و وتووێژ بکەن.
-
ھێزگەی ناڤۆکیی چرنۆبیل کەوتە ژێردەستی ھێزەکانی ڕووسیا
شوبات 25, 2022 14:13وەزارەتی بەرەڤانیی ڕووسیا باسی لەنێو برانی کەرەستەو تفاقی سەربازیی سوپای ئۆکرانیاو کۆنترۆڵی ھێزەکانی ڕووسیا بە سەر ھێزگەی ناڤۆکیی چڕنۆبیلی کزدووە.
-
دان نانی سەرۆک وەزیرانی ئیتالیا بە لێ نەھاتوویی لە دامەزراندنی پەیوەندیی تەلەفۆنیی لەگەڵ «زلێنسکی»
شوبات 25, 2022 14:00سەرۆک وەزیرانی ئیتالیا وتی: ھەتا ئێستا نەیتوانیوە لەگەڵ سەرۆک کۆماری ئۆکرانیا پەیوەندیی تەلەفۆنی دامەزرێنێ.
-
سەرۆک کۆماری پاکستان: ئەمریکا پەندی لە ڕابردوو وەرنەگرت
شوبات 25, 2022 11:47سەرۆک کۆماری پاکستان ھاوکات لەگەڵ تێکھەڵچوونی سەربازیی نێوان ڕووسیاو ئۆکرانیا ڕەخنەی لە شەڕھەڵایساندنی لە ڕۆژئاوای ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست گرت و وتی: ئەمریکا لە ڕابردووی خۆی بە تایبەت شەڕی ڤییەتنام پەندی وەرنەگرتووە.
-
ڕووسیا: ٧٤ ناوەندی سەربازیی ئۆکرانیا کەوتوون
شوبات 25, 2022 08:14«ئیگۆر کۆناشێنکۆف» وتەبێژی وەزارەتی بەرەڤانیی ڕووسیا ڕایگەیاند: سوپای ئەم وڵاتە ٧٤ دامەزراوەو ژێرخانی سەربازیی ئۆکرانیای ڕووخاندووە.
-
١٣٧ کوژراو لە یەکەم ڕۆژی شەڕی ئۆکراین
شوبات 25, 2022 05:59«ڤلادیمیر زلێنسکی» سەرۆک کۆماری ئۆکرانیا ڕایگەیاند: ھەر لە یەکەم ڕۆژی شەڕدا ١٣٧ کەس کوژراون.
-
کاردانەوەی ڕووسیا بەرامبەر بە بایکۆتە تازەکانی ئەمریکاو ڕۆژئاوا
شوبات 24, 2022 15:19وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ڕووسیا لە کاردانەوەیەک دا بەرامبەر بە بایکۆتەکانی تازەی ئەمریکاو یەکێتیی ئەورووپا پێی داگرت، مۆسکۆ وەڵامێکی توندی ئەو ھەنگاوانە دەداتەوە.