-
پرێس کۆنفرانسی وتەبێژی تالیبان له کابۆل
ئاب 17, 2021 15:28«زەبیحوڵڵا موجاھید» وتەبێژی تاقمی تالیبان لە پرێس کۆنفرانسێکدا لە کابۆلی پێتەختی ئەفغانستان، بەردەوام کرانی بەرخۆدانی دژی داگیرکەرانی بیانیی بە ھۆکاری سەرکەوتن زانی.
-
داکۆکیی تالیبان لە بەرپاکرانی ڕێ و ڕەسمی تازیەداریی حسەینی لە ئەفغانستان
ئاب 17, 2021 16:33تالیبان بە دەرکردنی ئاگاداری نامەیەک، ئاسایشتی تازیەدارانی حسەینیی لە شاری ھەرات و شارەکانی دیکەی ئەفغانستان دەستەبەر کرد.
-
سووتاندنی ئاڵاکانی ڕژێمی زایونی و بریتانیا لە ئیرلەندی باکووری
ئاب 17, 2021 15:46ناڕازییان لە ئیرلەندی باکووری بۆ ھاوپشتی دەربڕین لەگەڵ گەلی فەلەستین، ئاڵاکانی ڕژێمی زایونی و بریتانیایان سووتاند.
-
بۆچوونی ئەرێنیی سەرۆک کۆماری پێشووی ئەفغانستان لە بارەی دەرەنجامی دانوستان لەگەڵ تالیبان
ئاب 17, 2021 09:59«حامید کەرزەی» دانوستان لەگەڵ تالیبانی دوای دەستەڵات گرتنی لە ئەفغانستاندا بە ئەرێنی نرخاند.
-
گەرەنتیی دابین کرانی ئاسایشتی گیان و ماڵی جەماوەری ئەفغانستان لە لایەن تالیبانەوە
ئاب 17, 2021 08:38تاقمی تالیبان دابین کردنی ئاسایشتی گیان و ماڵی خەڵک و بەردەوامیی ئیش و کاری ئافرەتانی مامۆستاو فێرکار و قوتابیانی کچی لە ئەفغانستاندا دەستەبەر کرد.
-
بایدێن: لە ماوەی دوو دەیەی ڕابردوو لە ئەفغانستاندا توشی ھەڵەی زۆر ھاتووین
ئاب 17, 2021 05:03«جۆ بایدێن» لە یەکەم کاردانەوەی بەرامبەر بە ڕووخانی دەوڵەتی کابۆل و دەستەڵات گرتنی تالیبان وتی: دەبێ ڕاستگۆ بین، ئەمریکا لە ئەفغانستاندا ھەنگاوی ھەڵەی زۆری لە ماوەی دوو دەیەی ڕابردوو ھەڵگرتووە.
-
داخوازیی تالیبان لە کارمەندانی دەوڵەت لەمەڕ گەڕانەوە بۆ شوێنی ئیش و کاریان
ئاب 16, 2021 23:25تاقمی تالیبان داوای لە کارمەندانی دەوڵەتیی ئەفغانستان کرد کە بگەڕێنەوە بۆ شوێنی ئیش و کارەکانیان.
-
دیپلۆماتێکی ڕووس: ڕووسیاو ئێران کاریگەرییان لە سەر ڕەوشتی داھاتووی ئەفغانستان دەبێت
ئاب 16, 2021 22:14نوێنەری تایبەتیی ڕووسیا بۆ کاروباری ئەفغانستان و بەڕێوەبەری بەشی دووھەمی ئاسیا لە وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ڕووسیا وتی: ئەم وڵاتە ھاوڕێ لەگەڵ ئێران و چین و پاکستان ھەر لە ئێستاوە دەتوانن شوێن لە سەر گۆڕانکارییەکانی داھاتووی ئەفغانستان دابنێن ھەتا قەیرانەکەی چارەسەر ببێت.
-
ترەمپ: چۆک دادانی «بایدێن» لە بەرامبەر تالیبان دەستەڵاتی ئەمریکای لەنێو برد
ئاب 16, 2021 19:08«دۆناڵد ترەمپ» لە درێژەی ناڕەزامەندییەکانی لە بەرامبەر شێوازی کشانەوەی ھێزەکانی ئەمریکی لە ئەفغانستان وتی: چۆک دادانی «بایدێن» لە بەرامبەر تالیبان متمانەکرن بە کنەو دەستەڵاتی ئەمریکای لەنێو برد.
-
سەرۆک کۆماری چین گەییشتنی پەنجاھەمین ساڵی دامەزرانی پەیوەندیی سیاسی لەگەڵ ئێرانی پیرۆز کرد
ئاب 16, 2021 16:25سەرۆک کۆماری چین لە پەیامێکدا گەییشتنی پەنجاھەمین ساڵگەڕی دامەزرانی پەیوەندیی سیاسی لەگەڵ ئێرانی لە سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی پیرۆز کرد.