گەرەنتیی دابین کرانی ئاسایشتی گیان و ماڵی جەماوەری ئەفغانستان لە لایەن تالیبانەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i399816-گەرەنتیی_دابین_کرانی_ئاسایشتی_گیان_و_ماڵی_جەماوەری_ئەفغانستان_لە_لایەن_تالیبانەوە
تاقمی تالیبان دابین کردنی ئاسایشتی گیان و ماڵی خەڵک و بەردەوامیی ئیش و کاری ئافرەتانی مامۆستاو فێرکار و قوتابیانی کچی لە ئەفغانستاندا دەستەبەر کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئاب 17, 2021 08:38 Asia/Tehran
  • گەرەنتیی دابین کرانی ئاسایشتی گیان و ماڵی جەماوەری ئەفغانستان لە لایەن تالیبانەوە

تاقمی تالیبان دابین کردنی ئاسایشتی گیان و ماڵی خەڵک و بەردەوامیی ئیش و کاری ئافرەتانی مامۆستاو فێرکار و قوتابیانی کچی لە ئەفغانستاندا دەستەبەر کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی ئیرنا، وتەبێژی تالیبان جەختی کرد، ئەم تاقمە ئەوە گەرەنتی دەکات کە ھیچ مەترسییەک ھەڕەشە لە ماڵ و ژیان و ئابڕووی شارومەندانی ئەفغانی ناکات.

«سوھەیل شاھین» لە وتووێژێکدا لەگەڵ کەناڵی سی ئێن ئێن وتی: خەڵک نابێ ترسیان ھەبێت، ئەمە بەڵێتمەندیی ئێمەیە، ئەوانە لە ئێستادا دەتوانن لە ناوچەکانی ژێر ڕکێفی ئێمە سەیری ژیانی ئاسایی خەڵک بکەن.

وتیشی:لەم ناوچانەدا قوتابخانەو فەرمانگەکان کراوەن و کاسبکاران لە سەر ئیشی خۆیان بەردەوامن.

وتەبێژی تالیبان لە بارەی مافی ئافرەتان لە ئەفغانستانیش وتی: ئافرەتان و کچان وەکوو مامۆستاو قوتابی دەچنە قوتابخانەو ئێوە لە ماوەی چەند ڕۆژی داھاتوو ئەمە بە چاوی خۆتان دەبینن.