-
داخرانی دامەزراوە دەوڵەتییەکان لە ڕۆژھەڵاتی عێراق لە لایەن ناڕازییانەوە
تهمووز 29, 2021 02:28کۆمەڵێک لە سکاڵامەندانی عێراقی بۆ ناڕەزامەندی دەربڕین بەرامبەر بە نوقسانیی خزمەتگوزاری، سێ دامەزراوەی دەوڵەتیی پارێزگای دیالە لە ڕۆژھەڵاتی ئەم وڵاتەیان داخست.
-
دۆزرانەوەو لەنێو برانی چوار حەشارگەی داعش لە باکووری عێراق
تهمووز 29, 2021 02:53ڕێکخراوەی حەشدی شەعبیی عێراق باسی دۆزینەوەو لەنێو بردنی چوار حەشارگەی تاقمی تیرۆریستیی داعشی کرد لە پارێزگای «سەلاحەددین» لە باکووری ئەم وڵاتە.
-
حیزبوڵڵای عێراق: ئامادە بوونی ھێزەکانی ئەمریکی لە عێراق بە ھەر ناوێکەوە بێت، جێگای قەبوڵ نییە
تهمووز 28, 2021 12:48وتەبێژی گوردانەکانی حیزبوڵڵای عێراق وێڕای ئاماژە کردن بە ڕێککەوتنی بەغدا_واشێنگتۆن وتی: بوونی ھێزەکانی ئەمریکی لە عێراق بە ھەر ناوێکەوە بێت، جێگای قەبوڵ نییە.
-
ڕابەری ڕەوتی سەدر لە پەیامێکدا دەستخۆشیی لە سەرۆک وەزیرانی عێراق کرد
تهمووز 28, 2021 03:09«موقتەدا سەدر» ڕابەری ڕەوتی سەدر لە پەیامێکدا وێڕای ئاماژە کردن بە بڕیاری کشانەوەی ھێزەکانی ئەمریکی لە عێراق لە ئەنجامی ڕێککەوتنەەکەی نێوان «جۆ بایدێن»ی سەرۆک کۆماری ئەمریکاو «مستەفا کازمی» سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند: دەستخۆشیی لە ههمووان دهکهم که ههوڵی پهرهپێدانی ئهم رێکهوتنهیان دا، بهتایبهت برای ئازیزم «مستهفا کازمی».
-
«مستەفا کازمی» : بەردەوام دەبین لە گەڕاندنەوەی شکۆی دەوڵەت و دەستەڵاتی عێراق
تهمووز 28, 2021 02:48سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند: حکومەتەکەی لەهەوڵەکانی بۆ گەڕانەوەی شکۆی دەوڵەت بەردەوام دەبێت و لەئێستاشدا پەیوەندییە سەربازییەکانی نێوان عێراق و ئەمریکا بە راهێنان و راوێژکاری بەرتەسک دەبێتەوە.
-
پێشوازیی کۆتلە شێعەکانی عێراق لە ڕێککەوتنی کشانەوەی ھێزەکانی ئەمریکی
تهمووز 27, 2021 12:24ھەردووک ھاوپەیمانیی «فەتح» و «نەسر» ، ڕەوتی حیکمەتی نیشتیمانی و ڕەوتی سەدری عێراق لە سەرکەوتوو بوونی تاقمی وتووێژکاری وڵاتەکەیان لەمەڕ ڕێککەوتن لەگەڵ واشێنگتۆن بۆ کشاندنەوەی ھێزەکانی لە عێراق پێشوازییان کرد.
-
جەختی «بەرھەم ساڵح» لە سەر گرینگایەتیی وتووێژی بەغدا_واشێنگتۆن لە بارەی کشانەوەی ھێزەکانی ئەمریکی
تهمووز 27, 2021 12:02سەرۆک کۆماری عێراق دەرەنجامی وتووێژەکانی بەغدا_واشێنگتۆنی سەبارەت بە کشانەوەی ھێزەکانی ئەمریکی لە ئاراستەی پاوەجێیی و ھێزمەند کرانی سەروەری و دەستەڵاتی وڵات بە گرینگ زانی.
-
بایدێن:فەرمانگریی جەنگاوەرانەی لەشکریانی ئەمریکی لە عێراق ھەتا کۆتایی ئەمساڵە زایینییە کۆتایی پێ دێت
تهمووز 27, 2021 08:32سەرۆک کۆماری ئەمریکا ڕۆژی دووشەممە لە دیدار لەگەڵ «مستەفا کازمی» سەرۆک وەزیرانی عێراق لە کۆشکی سپی باسی کۆتایی ھاتنی فەرمانگریی جەنگاوەرانەی لەشکریانی ئەمریکیی سەقامگرتووی عێراقی کرد ھەتا کۆتایی ئەمساڵە زایینییە.
-
عەسائیبی ئەھلی حەقی عێراق: ھاوپەیمانیی ئەمریکی کاولی نەبێت ھیچ دەستھاتێکی دیکەی بۆ عێراق نەبووە
تهمووز 27, 2021 02:35ئەندامێکی مەکتەبی سیاسیی عەسائیبی ئەھلی حەقی عێراق ئەوپەڕی ناڕەزامەندیی خۆی لە بارەی ھێندێک ڕادەربڕینی پەیوەست بە لاوازکردنی ھێزەکانی ئاسایشت و حەشدی شەعبیی عێراق ڕاگەیاند.
-
قۆڵبەستکرانی سەرکردەیەکی داعش لە ڕۆژئاوای عێراق
تهمووز 26, 2021 20:47ڕێکخراوەی ھەواڵگریی سەربازیی عێراق باسی قۆڵبەستکرانی سەرکردەیەکی تاقمی تیرۆریستیی داعشی کردووە لە پارێزگای «ئەنبار»ی ڕۆژئاوای ئەم وڵاتە.