-
جەختی وەزیری دەرەوەی عێراق لە سەر ڕۆڵی ئەم وڵاتە و ئێران و وڵاتانی عەرەبی لە مەڕ پاراستنی ناوچەی کەنداوی فارس
کانونی دوھەم 21, 2021 18:58وەزیری دەرەوەی عێراق لە سەر گرینگایەتیی ڕۆڵی ئێران و عێراق و وڵاتانی عەرەبی دەڤەری کەنداوی فارس لە مەڕ پاراستنی ناوچەکە پێی داگرت.
-
سەرۆک کۆماری عێراق:دژی ئەو هەوڵانە دەوەستینەوە کەئارامیی وڵاتەکەمان دەکەنە ئامانج
کانونی دوھەم 21, 2021 18:55«بەرهەم ساڵح» سەرۆک کۆماری عێراق بە بارەی تەقینەوەکانی ڕۆژی پێنج شەممەی بەغدا ،ڕایگەیاند: تەقینەوەکانی بەغدا لەم کاتەدا ئاماژەی ئەوەن کە گروپە تاریک پەرستەکان خواستی گەلی عێراقیان لەگەیشتن بەئاشتیی بەردەوام بەئامانج گرتووە، بۆیە دژی ئەو هەوڵانە دەوەستنەوە کەئارامیی وڵات دەکەنە ئامانج.
-
نووسینگەی ئایەتوڵڵا سیستانی داوای پەرەپێ درانی چالاکیی دامەزراوە ئاسایشتییەکانی کرد بۆ پاراستنی ئاسایشتی عێراق
کانونی دوھەم 21, 2021 17:05نووسینگەی ئایەتوڵڵا سیستانی مەرجەعی باڵای ئایینیی عێراق وێڕای ئیدانەکردنی تەقاندنەوە تیرۆریستییەکانی ئەمڕۆ پێنج شەممەی شاری بەغدا، داوای لە دامەزراوە ئاسایشتییەکانی ئەم وڵاتە کرد کە پیلانی دوژمنانی گەلی عێراق پوچەڵ کەنەوە.
-
ئێران تەقینەوە تیرۆریستییەکانی لە بەغدا ئیدانە کرد
کانونی دوھەم 21, 2021 11:48باڵوێزخانەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە بەغدا، تەقاندنەوە تیرۆریستییەکانی لە پێتەختی عێراق کە بووە ھۆی شەھید و بریندار بوونی کۆمەڵێک لە شارومەندانی بێ دەرەتانی عێراقی، ئیدانە کرد.
-
ڕێژەی کوژراوان وبریندارانی تەقینەوەکانی ناوەڕاستی بەغدا سەد کەسی تێپەڕاند
کانونی دوھەم 21, 2021 11:10لە ئەنجامی ھێزشە خۆکوژانەکانی بەغدا پێتەختی عێراق ھەتا ئێستا بە پێی ڕێژەوئاماری تازە ٢٨ کەس کوژراون و ٧٣ کەسیش بریندار بوونە.
-
ڕوودانی تەقینەوە لە ناوەڕاستی بەغدا
کانونی دوھەم 21, 2021 09:41میدیاکانی عێراق ڕایانگەیاندووە لە ئەنجامی دوو تەقینەوەی خۆکوژانە لە ناوەڕاستی بەغدای پێتەختی عێراق چەندین کەس کوزران و یان بریندار بوون.
-
بەرھەم ساڵح: عێراق بە دووی ھاوکاری لەگەڵ ئەمریکادایە بۆ کەم کردنەوەی ئاڵۆزی لە ناوچەکەدا
کانونی دوھەم 21, 2021 07:26سەرۆک کۆماری عێراق شەوی پێنج شەممە لە پەیامێکدا بۆ سەرۆک کۆماری تازەی ئەمریکا جەختی کرد کە عێراق چاوەڕوانی ھاوکارییە لەگەڵ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بۆ کەم کردنەوەی ئاڵۆزی لە ناوچەکەدا.
-
کاردانەوەی عەممار حەکیم لە ھەمبەر دواخرانی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق
کانونی دوھەم 20, 2021 15:47عەممار حەکیم لە پەک خرانی ھەڵبژاڕدنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراق ڕەخنەی گرت.
-
نەیارەتیی ھاوپەیمانیی فەتح و ڕەوتی سەدری عێراق لەگەڵ دواخرانی ھەڵبژاردن
کانونی دوھەم 19, 2021 18:00ھاوپەیمانیی فەتح و ڕەوتی سەدری عێراق دژایەتیی خۆیانیان لەگەڵ پێشنیاری کومەیساریای باڵای ھەڵبژاردنەکان لەمەڕ دواخستنی کاتی بەرپاکرانی ھەڵبژاردنی پێشوەختە لەم وڵاتە ڕاگەیاند.
-
گیان لەدەست دانی ٩ ئەندامی سوپای عێراق لە ڕووداوێکی تەقینەوەدا
کانونی دوھەم 19, 2021 17:31میدیاکانی عێراق باسی گیان لەدەست دانی ٩ ئەندامی سوپای عێراق و بریندار بوونی چەند کەسی دیکەیان کردووە لە ئەنجامی ڕوودانی تەقینەوە لە باکووری پارێزگای بابل.