-
ناسناوی پاڵەوانێتی بۆ ڤۆشۆکارێکی ئێرانی
ئهیلوول 28, 2023 12:08ڤۆشۆکارێکی ئێرانی پلەی یەکەمی ئاسیای بەدەس هێنا.
-
ئێران مانگی دەستکردی لە خولگەی زەوی جێگیرکرد
ئهیلوول 27, 2023 16:32ئاژانسی تەسنیمی ئێران لە زاری حسێن دلێریان، وتەبێژی سیستمی ئاسمانی ئێرانەوە بڵاویکردەوە، مانگی دەستکردی نور 3 بە سەرکەوتوو لە خولگەی زەوی لە دوری 450 کیلۆمەترەوە جێگریکرد.
-
ناسناوی پاڵەوانێتی بالەی ئاسیا بۆ هەڵبژاردەی ئێران
ئهیلوول 27, 2023 15:41هەڵبژاردەی بالەی پیاوانی ئێران پلەی یەکەمی پێشبڕکێکانی بالەی ئاسیای بەدەس هێنا.
-
دۆزرانەوەی ٤گۆڕی سەردەمی ئیمپڕاتۆڕی ڕۆم
ئهیلوول 27, 2023 15:41لە کەرتی غەزە ٤گۆڕی سەردەمی ئیمپڕاتۆڕی ڕۆم دۆزرانەوە.
-
هەڵکشانی وەرزشکاری ئێرانی بۆ فیناڵی پێشبڕکێکانی تێکواندۆ
ئهیلوول 26, 2023 14:15لە نۆزدەهەمین خولی یارییە ئاسیاییەکانی هانگژۆ، عەلیڕەزا حوسێن پور لە کێشی ژێر٦٣کیلۆگرامدا لە یەکەم یاریدا لە خەنیمە هیندستانییەکەی بە ئەنجامی دوو بە سفر بردەوەو لە یاریی دواتریشیدا توانی لە خەنیمە پاکستانییەکەسی بباتەوەو بەم چەشنە هەڵکشا بۆ فیناڵی پێشبڕکێکانی تێکواندۆ. یارییە ئاسیاییەکانی هانگژۆی چین لە ٢٣ی ئەیلوولەوە دەس پێ بووەو تا هەشتی ئۆکتۆبریش درێژەی هەیە.
-
بەڕێوەچوونی یادی مەولوودی خوێنی گەورەی کورد سەیید شەمسی قوڕەیشی لە سنە
ئهیلوول 26, 2023 13:58بەبۆنەی حەفتەی وەحدەت و یەکبوون و لە دەسپێکی ئەو بۆنەیە، ڕێوڕەسمێک بۆ بەرز ڕاگرتنی یادی گەورە مەولودیخوێنی خواناس"سەیید شەمسی قوڕەیشی" لە شاری سنەی پارێزگای کوردستان بەڕێوە دەچێ.
-
کاندیدکرانی فیلمی شەڕی جیهانیی سێهەم لە فستیڤاڵی فیلمی ئامستردام
ئهیلوول 25, 2023 07:06فیلمی جەنگی جیهانیی سێهەم لە دەرهێنانی هومەن سەییدی سینەماکاری ئێرانی پاڵێوراوە بۆ سێ خەڵاتی باشترین فیلم، باشترین ئەکتەری ژن و پیاوی ئەو خولەی فستیڤاڵی فیلمی ئامستردامی هۆلەند. دووهەمین خولی فستیڤاڵی فیلمی ئامستردام لە رۆژانی بیست و پێنج و بیست و شەشی ئەیلول لە ئامستردام بەڕێوە دەچێ.
-
میدالیای بڕۆنزی ڕکابەرایەتی زۆرانی فەڕەنگیی پاڵەوانەتی جیهان بۆ وەرزشوانی ئێرانی
ئهیلوول 24, 2023 14:47لە ڕکابەرایەتی زۆرانی فەرەنگیی پاڵەوانەتی جیهان لە بێلگرادی سربستان، وەرزشوانی ئێرانی هادی سارەوی توانی میدالیای بڕۆنزی ئەو خولەی پێشبڕكێکان بەخۆتەرخان بدا و هەروەها مۆڵەتی بەشداربوون لە ئۆلەمپیکی پاریسیشی بەدەست هێنا. ناوبراو لەکێشی ٩٧کیلۆگرامدا بە ئەنجامی چوار بە یەک لە ئەبووبەکر خاسالانۆخۆفی بلاڕووسی بردەوە .
-
دەسپێبوونی نۆزدەیەمین خولی یارییە ئاسیاییەکانی هانگژۆ لە چین
ئهیلوول 24, 2023 14:38کاروانی وەرزشیی ئێران بە ٢٨٩ وەرزشوان لە ٣٤ لقی وەرزشیدا و بە دروشمی"ئێران، ئیمان ، شانازی"بەشداری ئەو خولەی یارییە ئاسیاییەکانی هانگژۆی چینە.
-
فیلمی ئێرانیی"شەهربانوو" گەیشتە بەشی ڕکابەریی فستیڤاڵی جیهانیی فیلم لە کۆلۆمبیا
ئهیلوول 24, 2023 14:29فیلمی سینەمایی"شەهربانوو" لە دەرهێنانی مەریەم بەحرولعلومی توانی بگاتە بەشی ڕکابەریی ژنانی فستیڤاڵی جیهانیی فیلم لە کۆلۆمبیا. شایانی ئاماژەیە ئەو فستیڤاڵە لە هەشتەمی نۆڤمبەرەوە هەتا شەشی دیسەمبەر لە کۆلۆمبیا بەڕێوە دەچێ.