سەرلەشکر رەزایی: کرانەوەی گەرووی هورمز گرێدراوی جێبەجێکرانی شەرت و مەرجەکانی ئێرانە
سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران، وتی : کرانەوەی بەتەواوەتی گەرووی هورمز پەیوەستە بە جێبەجێکرانی شەرت و مەرجەکانی ئێران لەلایەن ئەمریکاوە، بۆنموونە، هەوڵدان بۆ راگرتنی شەڕ لە رۆژاوای ئاسیا بەتایبەت لە لوبنان و غەززە.
سەرلەشکر موحسین ڕەزایی سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران لە دیمانە لەگەڵ کەناڵی ئەلمەناردا وتی: لەوێنەی شەرت و مەرجی ئێران لەهەرچەشنە لێک گەیشتن وتەباییەک لەگەڵ ویلایەتە یەکگرتووەکان، راگرتنی شەڕ لەبواری جیاجیای رۆژاوای ئاسیا بەتایبەت لە لوبنان و کشانەوەی رژیمی زایۆنی لە سەرزەوینەکانی لوبنانە کە دەستی بەسەرداگرتووەو داگیری کردووە، ئەمانە جیا لە کۆتایی شەڕ لە کەرتی غەززەو وەستانی پەلامارەکانی رژیمی زایۆنیستی بۆسەر سووریایە. بەبڕوای ناوبراو، ناوچە بووە بە "کۆمەڵێکی پەیوەست بەیەک"، بەجۆرێک کە ناسەقامی ئەمنی لە هەر وڵاتێک، چوونەسەری تێچووی وەبەرهێنان و لاوازبوونی دەرفەتەکانی گەشەکردن لەوڵاتانی دیکەی لێ دەکەوێتەوە. بەبڕوای سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران، رژیمی زایۆنیستی ئیدی ناتوانێ بەرەو زاحییەی باشووری یان بەیرووت پێشڕەویی بکا، بەپێی ئەو زیانەی حیزبوڵڵا لە سێ یان چوار مانگی ڕابردوو لە رژیمی زایۆنیستی داوەو هەروەها "هەڕەشەی ئێران" کە تەواو بە کاریگەری دەزانێ. وتیشی: زاحییەی باشووری و بەیرووت، هێڵی سوورن بۆ ئێران و تاران شێلگیرانە، گۆڕانکارییەکان پێوشوێن دەگرێ و رژیمی زایۆنیستی ناچاردەبێ لەو بەشەی خاکی لوبنان کە داگیری کردووە، بکشێتەوە. سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران لە بەشێکی دیکەی قسەکانی، کۆمەڵێک هەڵوێستی شێلگیرانەی هەمبەر بە ئەمریکاو رژیمی زایۆنیستی هێنایەئاراوە و جەختی کرد؛ ئێران لەدووی شەڕەوە نیە، بەڵام بێتوو بەرەوڕووبوونەوە دەس پێ بکاتەوە، خۆی بۆ قۆناخێکی تازە ئامادە دەکاو جەختیشی کرد، هەرشەڕێکی داهاتوو، جیاواز دەبێ لە شەڕەکانی پێشوو.