بەیاننامەی وەزارەتی دەرەوە لەبارەی ترۆریزمی ئابووریی ئەمریکا دژی ئێران
وەزارەتی دەرەوەی ئێران هۆشداریی دا؛ هاوبەشیی لە جێبەجێکرانی گەمارۆی یەکلایەنە دژی گەلی ئێران بەمانای هاوکاربوونە لە سەپاندنی ئیرادە بەسەر حکومەتە سەربەخۆکاندا و تەگەرەنانەوە لەبەردەم پەیوەندییە ئابوورییە رەواکانیان.
وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە بەیاننامەیەکدا کەڵک وەرگرتن لە تیرۆریزمی ئابووریی دژی گەلی ئێرانی بەنموونەیەکی تیرۆریزمی حکوومیی و جەنایەت لەدژ مرۆڤایەتی وەسف کرد و ڕایگەیاند: خەمساردیی سیستەمی نەتەوە یەکگرتووەکان لەهەمبەر ئەو چەشنە کردە نایاساییانە، هۆکاری ئەنجامگرتنی قورسترین جەنایەتی نێودەوڵەتی و کەوتنەبەر مەترسیی نەزمی ناوچەیی و جیهانی و ژیاری مرۆڤایەتییە. لەو بەیاننامەدا هاتووە: کەڵک وەرگرتنی ناڕەوای ئەمریکا لە ئامرازی دۆلار وەک ئامرازێک بۆ ترساندنی وڵاتانی دیکە بەمەبەستی ناچارکردنیان بە پەیڕەویی کردن لە سیاسەتی دەسوەردەرانەی ئەو وڵاتە، پەیوەست بە ئێران، پێشێلی سەروەریی نیشتمانی و مافی دیاریکردنی چارەنووسی هەموو حکومەتەکانی ئەندامی نەتەوە یەکگرتووەکانە. وەزارەتی دەرەوە هەروەها جەختی کرد؛ هەموو وڵاتان ئەرکمەندن بە خۆبواردن لە جێبەجێکردنی سزاو گەمارۆی سەپێندراوی ئەمریکا دژی ئێران.