قالیباف: گەمارۆی ئابووریی ئەمریکا دژی ئێران، بێ ئەنجام دەبێ
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i446330-قالیباف_گەمارۆی_ئابووریی_ئەمریکا_دژی_ئێران_بێ_ئەنجام_دەبێ
سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی ئێران لە دیدار لەگەڵ سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوەی قەتەر بە سەرنجدان بە پێشێلی بەڵێنەکانی ئەمریکا لە جێبەجێکردنی یادداشتی تەبایی ئیسلامئاباد و هەروەها گەڵاڵەی گەمارۆی ئابووریی ئێران، وتی: گوشارە ئابوریەکانی واشنگتۆن دژی ئێران، بێ ئەنجام دەبێ و گەلی ئێران مەزنانەو بەشکۆ، مافەکانیان مسۆگەر دەکەن.
(last modified 2026-08-28T15:24:32+00:00 )
ئاب 28, 2026 15:45 Asia/Tehran
  • قالیباف: گەمارۆی ئابووریی ئەمریکا دژی ئێران، بێ ئەنجام دەبێ

سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامیی ئێران لە دیدار لەگەڵ سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوەی قەتەر بە سەرنجدان بە پێشێلی بەڵێنەکانی ئەمریکا لە جێبەجێکردنی یادداشتی تەبایی ئیسلامئاباد و هەروەها گەڵاڵەی گەمارۆی ئابووریی ئێران، وتی: گوشارە ئابوریەکانی واشنگتۆن دژی ئێران، بێ ئەنجام دەبێ و گەلی ئێران مەزنانەو بەشکۆ، مافەکانیان مسۆگەر دەکەن.

محەممەد باقر قالیباف سەرۆکی مەجلیسی ئێران لەدیدار لەگەڵ سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوەی قەتەر بە سەرنجدان بە پێشێلکاریی و پەیمان شکێنییەکانی ئەمریکا لە جێبەجێکردنی یادداشتنامەی لێک گەیشتنی ئیسلامئاباد کە قەتەریش یەک لە نێوەندگرانی بوو، وتی: حکومەتی ترەمپ بەزانیاریی هەڵە، بڕیاری هەڵە دەداو بە وەها حیساباتی هەڵە، نەک هەر سەرچاوە دراڤیی، سەربازی و مرۆییەکانی خودی ئەمریکاو داهاتووی ناوچە بەفیڕۆ دەدا، بەڵکوو بەرژەوەندییەکانی گەلی ئێرانیش دەکاتەئامانج و دەبێتەمایەی هاتنەدی ناهێمنیی و ناسەقامیی بەرفراوان لە ناوچەدا.

سەرۆکی مەجلیسی ئێران نموونەی تازەی ئەو دوژمنییەی گەراندەوە بۆ پلانی گەمارۆی ئابووریی دژی ئێران و وتی: ئەو پلانە ئەمریکییەش بێ ئەنجام دەبێ و گەلی ئێران بەشکۆ و مەزنانە، مافەکانی مسۆگەر دەکاو ئەوە ئەمریکایە کە دەبێ وادەو بەڵێنەکانی لەچوارچێوەی یادداشتی لێک گەیشتنی ئیسلامئاباد جێبەجێ بکا.

شێخ ئالی سانیش لەو دیدارەدا، وێڕای پێشوازیی لە تەبایی ئێران و عومان لەسەر پرسی هاتووچۆی دەریایی لە گەرووی هورمز، وتی: پرۆسەی پێشهاتە سیاسییەکان دەتوانێ پاڵنەر بێ بۆ گەڕانەوەی سەقام بۆ ناوچە.

سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوەی قەتەر جەختی کرد لەسەر هەوڵ و هەنگاونانی ئەو وڵاتە بۆ بەرەوپێشبردنی ڕێگاچارەکان لەپێناو گەڕانەوەی سەقام بۆ ناوچە.