-
جیهادی ئیسلامی: داگیرکەران شەڕ دەست پێ دەکەنەوە
کانونی یهکهم 02, 2023 02:00عەلی ئەبو شاهین، ئەندامی باڵای بزوتنەوەی جیهادی ئیسلامیی فەلەستین، وتی: دوژمن بەردەوام بە لەشکرکێشی بۆ کەناری ڕۆژئاوا و کوشتنی خەڵکی مەدەنی هەوڵی قەرەبووکردنەوەی شکستەکەی دەدات.
-
جیهادی ئیسلامی فەلەستین: هاودەنگی نێوان قەسام و سەرایا قودس لەئاستێکی بەرز دایە
تشرینی دووهم 30, 2023 13:00بزاڤی جیهادی ئیسلامی فەلەستین ڕایگەیاند کە هاودەنگی و هاوبیری لەنێوان گوردانەکانی قەسام و سەرایا قودس لەئاستێکی بەرز دایە، کە ئەو وێنگەیە مایەی شانازی جیهانی ئیسلامە.
-
زەنگی مەترسی قاتوقڕی لە غەززە وەدەنگ هات
تشرینی دووهم 30, 2023 11:30دامەزراوەیەکی سەر بە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان وریایی دا سەبارەت بە مەترسی قاتوقڕی لە کەرتی غەززەو پێداگریشی کرد لەسەر پێویستی ناردنی خێرای خواردەمەنی بۆ ئەو کەرتە.
-
ئەسرا جەعابەیس، چیرۆکی هەشت ساڵ بەدیلگیرانی لەنێو گرتوخانەی هیشاڕوونی ڕژیمی زایونیستی
تشرینی دووهم 30, 2023 10:30"ئەسرا جەعابەیس"ی ژنی بەدیلگیراوی فەلەستینی لە نوێترین پرۆسەی گۆڕینەوەی گیراوەکانی نێوان حەماس و ڕژیمی و زایونیستی دا توانی لەدوای هەشت ساڵ ئازادی خۆی وەدەست بێنێتەوە.
-
تەقەلای درێژکردنەوەی ئاگربڕ لە غەززە: پەرەگرتنی دڕندەکاری زایونیستەکان لە جنین
تشرینی دووهم 30, 2023 05:30لەکاتیکدا کە هەوڵ بۆ دڕیژکرانەوەی ماوەی ئاگربڕو گۆڕینەوەی دیل و گیراوەکان بۆجاری سێهەم و لەدوای کۆتایی هاتنی ماوەکەی تا کۆتایی ئەمشۆ درێژکراوەتەوە، چەکدارە زایونیستەکان هاوکات لەگەڵ هەڵکوتانەسەر ناوچە سڤیلنشین و نەخۆشخانەکانی جنین ، خەریکی دڕێژەدانن بە شیوازی قەڵاچۆی خەڵکی فەلەستین لە غەززە ئەمجارەیان لە لێواری ڕۆژئاوا.
-
وتەبێژی گوردانەکانی قەسام: دوژمنی زایونیستی ئاگربڕی پێشێل کرد
تشرینی دووهم 29, 2023 14:20وتەبێژی جەنگی گوردانەکانی شەهید عیزەدین قەسام لە لێدوانێک سەبارەت بە شەڕ لە باکوری کەرتی غەزە، ئەو هەڵوێستەی ڕژیمی زایونی بە پێشێلی ڕێککەوتنی ئاگربڕ لێکدایەوە.
-
جیهادی ئیسلامی: ئامادەین دەستدرێژکاریەکانی دوژمن بەرپەرچ بدەینەوە
تشرینی دووهم 29, 2023 12:00بزوتنەوەی جیهادی ئیسلامی فەلەستین لەدژکردەوە بە درێژکرانەوەی ماوەی ئاگربڕ لە غەززە ڕایگەیاند کە ئامادەین دەستدرێژکاریەکانی دوژمن بەدژی خەڵکی غەززە بەرپەرچ بدەینەوە.
-
تەرمی ١٥٠ شەهیدی غەززە لەژێر دارو پەردوو هێنرانەدەر
تشرینی دووهم 29, 2023 09:00مەحموود بەسەلی وتەبێژی بەرگری کۆمەڵایەتی غەززە ڕایگەیاند کە لەکاتی جێگرکردنی ئاگربڕی مرۆییەوە تاکووئێستا تەرمی زۆرتر لە سەدو پەنجا شەهیدی غەززە لەژێر دارو پەردوو هێنراونەدەر.
-
گیرانی بەدەیان فەلەستینی لە لێواری ڕۆژئاوا لەکاتی دەسپێکی ئاگربڕەکەی غەززەوە
تشرینی دووهم 29, 2023 07:30"ئەمانی سەراحنە"ی بەرپرسی هەواڵدەری یانەی بەدیلگیراوە فەلەستینیەکان ڕایگەیاند کە ڕژیمی داگیرکەر لەماوەی چوار ڕۆژی ئاگربڕە ڕاگەیاندراوەکەوە تاکووئێستا زۆرتر لە دووسەدو شەست فەلەستینی لێواری ڕۆژئاواو بیتولموقەدەسی ڕۆژهەڵاتی دەست بەسەر کردون.
-
پێشێلی بەردەوامی ئاگربڕ لەلایەن زایونیستەکانەوە
تشرینی دووهم 28, 2023 13:00سەرچاوە هەواڵدەریە فەلەستینیەکان ڕایانگەیاند کە ئاگربڕە کاتیەکەی کەرتی غەززە بەردەوام لەلایەن ڕژیمی زایونیستیەوە پێشێل دەکرێ.