جیهادی ئیسلامی فەلەستین: هاودەنگی نێوان قەسام و سەرایا قودس لەئاستێکی بەرز دایە
https://kurdish.sahartv.ir/news/فەلەستین-i423307-جیهادی_ئیسلامی_فەلەستین_هاودەنگی_نێوان_قەسام_و_سەرایا_قودس_لەئاستێکی_بەرز_دایە
بزاڤی جیهادی ئیسلامی فەلەستین ڕایگەیاند کە هاودەنگی و هاوبیری لەنێوان گوردانەکانی قەسام و سەرایا قودس لەئاستێکی بەرز دایە، کە ئەو وێنگەیە مایەی شانازی جیهانی ئیسلامە.
(last modified 2026-07-27T11:28:32+00:00 )
تشرینی دووه‌م 30, 2023 13:00 Asia/Tehran

بزاڤی جیهادی ئیسلامی فەلەستین ڕایگەیاند کە هاودەنگی و هاوبیری لەنێوان گوردانەکانی قەسام و سەرایا قودس لەئاستێکی بەرز دایە، کە ئەو وێنگەیە مایەی شانازی جیهانی ئیسلامە.

بزاڤی جیهادی ئیسلامی فەلەستین لە ڕاگەیاندراوێک دا ڕایگەیاند کە خۆڕاگریە پاڵەوانەکەمان یەکڕیزەو بەئامانج و ئاواتی هاوبەشەوە پێکەوە هاتۆتە نێو گۆڕەپانی شەڕ.

جیهادی ئیسلامی لەو ڕاگەیاندراوەی دا وێڕای ئاماژە بە هەڵسوکەوتی جوانی خەباتگێڕانی خۆڕاگری لەگەڵ گیراوە زایونیستەکان وتی: ئەو هێزانە دیمەنێکی مرۆڤانەیان لەخۆیان بەدیار خست کە نیشاندەری وەفاداری خەڵکی فەلەستینە بە بەهاو بایەخە ئایینی و ئیسلامیەکان.

پێشتریش گوردانەکانی سەرایاقودسی لقی جەنگی بزاڤی جیهادی ئیسلامی فەلەستین ڕایگەیاندبوو کە ژومارەیەک بارمتەی سڤیلی زایونیستی وەک بەشێک لە پێنجەم گروپی ڕێککەوتنی  گۆڕینەوەی ئەو بارمتانە لەلایەن ئەو بزاڤەوە ڕادەست کراونەوە.