حیسام بەدران ئەندامێکی باڵای حەماس وتی : نەتانیاهوو تەنیا لەمپەری سەر ڕێگای ڕێککەوتنە
شارۆچکە نشینانی داگیرکەری زایۆنی ئەمڕۆ شەممە بەهێرش کردەنسەر ئاوایی "ترمسعیا" لە باکوری ڕامەڵڵا هەڵکەوتوو لە ناوەڕاستی لێواری رۆژاوا، بەشی هەرەزۆری سەرزەوینی فەلەستینیەکانیان لەو ناوچەیە، سوتاند.
وەزارەتی تەندروستیی غەززە، ئاماری تازەی قوربانیانی شەڕی غەززە لە دووسەد و حەفتاو چوارەمین رۆژی شەڕی ڕاگەیاند.
بزووتنەوەی خۆڕاگریی ئیسلامیی فەلەستین(حەماس) ڕایگەیاند، ئیدارەی کەرتی غەززە پاش شکستی رژیمی ئیسرائیل لە شەڕ، بابەتێکی تەواو فەلەستینیە کە رەزامەندیی هەموو خەڵکی فەلەستینی لەسەرە.
ئوسامە حەمدانی ئەندامی مەکتەبی سیاسی بزوتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامی فەلەستین حەماس سەرلەبەیانی ئەمڕۆ پێداگری کرد کە وڵاتانی نێوبژیوان دەبێ بابەتەکانی نێو وتووێژ لەگەڵ ڕژیمی زایۆنیستی گارەنتی بکەن.
گوردانەکانی قەسام بە مووشەکی سامی ٧ کۆپتەرێکی ئاپاچی ڕژیمی زایۆنیستیان لە غەزە کردە ئامانج.
ئەندامێکی سەرۆکایەتی بزوتنەوەی حەماس وتی: دەرفەت بە بوونی ئەرتەشی داگیرکەر لە کەرتی غەزە لەدوای شەڕ نادەین و گەلی فەلەستین بۆخۆی قۆناغی دوای ئەو شەڕە بەبێ هیچ چەشنە دەستێکی دەرەکی دیاری دەکا.
وەزارەتی تەندروستی فەلەستین ڕایگەیاند کە لەئاکامی بەردەوامی دڕندەکاریەکانی ڕژیمی زایۆنیست بەدژی خەڵکی فەلەستین، ژومارەی شەهیدانی کەرتی غەزە هەڵکشا بۆ زۆرتر لە ٣٨ هەزار کەس.
بزوتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامی فەلەستین حەماس لە ڕاگەیاندراوێک دا ڕازی بوونی ڕژیمی زایۆنیست بە سازکردنی زۆرتر لە پێنج هەزار یەکەی نیشتەجێ بوونی نوێی لە لێواری ڕۆژئاوا شەرمەزار کرد.
ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە ڕاپۆرتێکی دڵتەزێن دا ڕایگەیاند کە لە هەر ١٠کەسی نیشتەجێی غەزە ٩کەسیان لانیکەم جارێک لەئاکامی شەڕەکەی ئەو کەرتەدا ئاوارە بوون.